جگه‌ر به ئه‌ندامیكی گرنگ داده‌نرێت له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها هۆكاره بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته به ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خواردن هه‌یه ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر چالاك ده‌كه‌ن و جگه‌ر له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی جگه‌ر به ته‌ندروستی.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ته‌ندروستی"
organicauthority"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به چه‌ند خواردنێك داوه كه به خواردنیان جگه‌ر له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كه‌نه‌وه.
لێره‌دا خواردنه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو:
سیر:
سیر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی گلاسیۆن كه ئه‌میش یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر ده‌دات له ژه‌هره‌كان، هه‌روه‌ها ماده‌ی بێتاكارۆتین و فلافینۆیدی تێدایه ئه‌و ئه‌ندامه چالاك ده‌كاته‌وه و پاكی ده‌كاته‌وه.
لیمۆ:
به ھه‌مان شێوه له ماده‌ی گلاسیۆن پێك ھاتووه، ھه‌روه‌ھا ماده‌ی دژه ئۆكسانی تێدایه ئه‌ندامی جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه له ژه‌هر و چالاكی ده‌كات.
چه‌وه‌نده‌ر:
له‌ھه‌ردوو ماده‌ی بێتاكارۆتین و فلافینۆید پێك ھاتووه و یارمه‌تی پاككردنه‌وه و به‌ھێزكردنی ئه‌ندامه‌كه ده‌دات، هه‌روه‌ها جگه‌ر ده‌پارێزێت له ژه‌هره زیانبه‌خشه‌كان.
سه‌وزه:
سه‌وزه‌كان به‌گشتی له ماده‌ی دژه ئۆكسان پێك ھاتووه، هه‌روه‌ها له ھه‌ردوو پێكھاته‌ی ئه‌سیلین و سیلینیۆم پێك دێت، ڕۆڵێكی گرنگی ھه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر و چالاككردنی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر.