لە ژاپۆن پێشبڕکێی رۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت

:: PM:02:50:10/10/2016 ‌
حکوومەتی ژاپۆن بڕیاری دا، کە لە ساڵی 2020 پێشبڕکێیەکی جیهانیی تایبەت بە رۆبۆتەکان رێک بخات، وردی لە جێبەجێکردنی کارەکانیان و خێرایی و کوالێتییان، پێوەری هەڵسەنگاندنی رۆبۆتەکان دەبێت.

وەزیری ئابووری و بازرگانیی ژاپۆن، هیرۆسینگی ساکۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پلانی حکوومەتی سەبارەت بە رێکخستنی ئەو پێشبڕکێیە ئاشکرا کرد.

وەزیرەکەی ژاپۆن رای گەیاند، مەبەستیان لە رێکخستنی ئەو پێشبڕکێیە بریتییە لە کۆکردنەوەی باشترین رۆبۆتەکان لە سەرجەم ناوچەکانی دنیا، بە مەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی رۆبۆت و بەکارهێنانی لە بواری پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی ناو ماڵ.

جێی ئاماژەیە، بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێیە، هاوکات دەبێت لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیاتی هاوینەی تۆکیۆ لە ساڵی 2020.

وشە/ rt. و: ئەهمەد کەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی