پزیشكێكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌مار، چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئالووده‌بوون به ته‌ماشاكردنی فیلمی سێكسی بۆ سه‌ر مێشكی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات كه به مه‌ترسی له قه‌ڵه‌می داون.
دۆناڵد هیڵتۆن پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌مار كه ئاڵۆزترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانه، له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسییه سێكسییه‌كانی سه‌ر منداڵ كه له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه تووشی ده‌بێت له شاری ڕۆما، توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆی خسته ڕوو، تێیدا كۆمه‌ڵێ زانیاری نوێی ئاشكرا كرد كه بوونه جێی سه‌رنجی میدیاكانی دنیا.
ئه‌م كۆنگره‌یه له‌سه‌ر ڕاوێژی پاپا فڕه‌نسیس پاپای پاتیكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ و 150 پسپۆڕ به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، تێیدا پسپۆڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه مه‌ترسییه‌كانی به ڕوونی باس ده‌كات و ده‌ڵێ، پێویسته به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه ببینه‌وه.
وه‌ك پزیشكه‌كه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌وانه‌ی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ئالووده‌ی ته‌ماشاكردنی فیلمه ڕووته‌كان بوون، خانه‌كانی مێشكیان فێری كۆمه‌ڵێ زانیاری ده‌بێت كه به ته‌واوی زیان به پرۆسه‌ی خوێندنیان ده‌دات و مێشك تووشی ئالوده‌بوون ده‌كات، نایه‌ڵێ زانیاریی تێ بچێ، به‌مه‌ش تووشبووان هه‌میشه پابه‌ند ده‌بن به كۆمه‌ڵێ حه‌ز و خووی نادروسته‌وه و له ڕووی هزریشه‌وه ده‌به‌نگیان ده‌كات.
دۆناڵد هیڵتۆن ده‌ڵێ، ئه‌و منداڵه‌ی ته‌مه‌نی 12ی تێنه‌په‌ڕاندووه و گرته‌ی سێكسیی چڕی بینیوه، به ته‌واوی مێشكی ده‌خاته دۆخێكی سڕبوونه‌وه و به ئاسانی كۆنتڕۆڵ وه‌رناگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ ته‌واوی داهاتووی دروست ده‌كات.
هه‌میشه مێشكی مرۆڤ حه‌ز له ته‌ماشاكردنی جه‌سته و ڕووی نوێ ده‌كات، بۆیه كاتێك به به‌رده‌وام ئه‌م حه‌زه‌ی تێر ده‌كه‌ی، شوێنێك نامێنێ بۆ زانیاری و به‌های تر، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیان به خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێ.