حكوومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به دابینكردنی كاره‌بای ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست داعش ڕزگار ده‌كرێن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعوودیه ده‌كات
له په‌راوێزی كۆنگره‌ی جیهانیی وزه كه له ئیستانبوڵ ده‌به‌سترێ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م، قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای عێراق، له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری كاره‌بای سعوودیه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی كاره‌بای عێراق به گشتی كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌ك له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقی هاتووه و وێنه‌یه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه: هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كاره‌بای ئه‌و ناوچانه كرد كه له‌ده‌ست داعش ڕزگار ده‌كرێن له پارێزگای مووسڵ، تێیدا سعوودیه ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه كاره‌بای ئه‌و ناوچانه دابین بكات.
كه‌مێك پێش ئێسته، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه گه‌یشته تورکیا و بڕیاره پێش ده‌ستپێكی كۆنگره‌كه، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری وڵاتەکە كۆ ببێته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو كۆنگره‌ی بیست و سێیه‌می جیهانیی وزه له شاری ئیسته‌نبوڵ ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره تا 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام بێت.
وشه/ كوردۆ شابان