كچێكی مه‌غریبی داوای له‌سه‌ر مه‌لایه‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه و تۆمه‌تباری ده‌كات كه به‌ڵێنی پێ داوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌لكێشی كردووه بۆ سێكس، پێی گوتووه به‌ته‌ما نییه بیهێنێ، به‌ڵام مه‌لاكه ده‌ڵێ، ئه‌م قسانه بۆیه ده‌كرێ تا ناوبانگم له‌كه‌دار بكرێ.
حه‌نان كچێكی 19 ساڵه، به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د فیزازی مامۆستای ئاینیی ناسراوی مه‌غریب به‌ستووه و واده‌ی ئه‌وه‌ی پێ داوه كه "هاوسه‌رگیریی عورفی" له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌ی مامۆستاكه هه‌یه‌تی، بڕوای به قسه‌كانی كردووه و هیچ گومانێكی لێ نه‌بووه و خانه‌واده‌كه‌شی خۆشحاڵ بوون.
هاوسه‌رگیریی عورفی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له وڵاته ئیسلامییه‌كان باوه. له‌و هاوسه‌رگیرییه‌دا هیچ گرێبه‌ستێكی نووسراو له نێوان ژن و پیاوه‌كه‌دا نییه و زۆر جاریش شایه‌تیش نییه، پیاوه‌كه‌ش ئه‌ركی بژێوی ناكه‌وێته سه‌ر و هه‌ریه‌كه‌یان له ماڵی خۆیان ده‌بن، كه‌ی مه‌به‌ستیان بوو یه‌ك ده‌بینن. ئه‌م هاوسه‌رگیرییه به‌پێی زۆرێك له مه‌زه‌وه ئیسلامییه‌كان حه‌رامه و به‌پێی یاساش قه‌ده‌غه‌یه.
مامۆستاكه خۆی خێزانداره، بۆیه پێی گوتووه ده‌بێ ئه‌م كاره به نهێنی بمێنێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ماره‌ی ده‌كات، پێكه‌وه ڕۆیشتوون بۆ شاری ته‌نجه، له‌وێ له ماڵێك دایناوه كه ته‌نیا ژوورێكی نوستن و ژوورێكی كتێبخانه‌ی لێ بووه و ماوه‌ی پێنج مانگ بێ گواستنه‌وه به‌یه‌كه‌وه بوون و ته‌نانه‌ت دووگیانیش بووه و دواتر له‌باری چووه.
حه‌نان ده‌ڵێ، دوای ئه‌و ماوه‌یه، پێوه‌ندی به خانه‌واده‌كه‌مه‌وه كرد و پێی گوتن، وه‌رن بیبه‌نه‌وه ئیشم پێی نه‌ماوه و نكۆڵی ده‌كات به هیچ شێوه‌یه‌ك بیگوازێته‌وه.
به‌پێی یاسای وڵاتی مه‌غریب، هه‌ر گرێبه‌ستێكی هاوسه‌رگیری له دادگا نه‌كرابێت، به پێوه‌ندی ناشه‌رعی هه‌ژمار ده‌كرێ و ئه‌وه‌ی تێوه‌گلابێت، له‌سه‌ری تووشی لێپێچینه‌وه‌ی دادگا ده‌بێت و سزای له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێ.
ئه‌م كچه 19 ساڵه خۆی خه‌ڵكی ڕیبات پایته‌ختی مه‌غریبه. ده‌یگیڕێته‌وه، كاتێك له شاری ته‌نجه بووه، ڕۆژێكی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ گه‌نجه‌وه ده‌ڕفێنرێ و تووشی لێدان و سزا ده‌بێ و به ته‌واوی ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه و ڤیدیۆی ده‌كه‌ن و به‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی گرتوویانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن تا زووه شاره‌كه جێ بهێڵه. كاتێك مه‌لا فیزازی به‌م ڕووداوه ده‌زانێ، لێی جیا ده‌بێته‌وه و ده‌ینێرێته‌وه بۆ ماڵی باوكی. ئه‌م ڕووداوه وا ده‌كات كچه‌كه پێی وا بێت، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ری، به پیلانی مه‌لا بووبێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیانوویه‌ك بگرێ به ده‌ستییه‌وه تا لێی ده‌ربازی بێت.
لای خۆیه‌وه، شێخ محه‌مه‌د فیزازی هه‌موو ئه‌م چیرۆكه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به درۆزن ناوی ده‌بات. نایشارێته‌وه كه ده‌ستگیرانی بووه، به‌ڵام ده‌ڵێ هه‌رگیز لێی نزیك نه‌بوومه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا بووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو مه‌رجه‌كانم ته‌ماشا بكه‌ن تا ژنی دووه‌می پێ بهێنم.
مه‌لاكه به‌وه‌ش ناوه‌ستێ، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ من به پێی شه‌ریعه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ر ویستوومه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به‌ڵام كاتێك زانیومه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تۆڕێكی له‌شفرۆشیدا هه‌یه، بڕیارم داوه هاوسه‌رگیرییه‌كه به‌رده‌وام نه‌كه‌م.
له‌باره‌ی چیرۆكی ڕفاندنه‌كه، فیزازی ده‌ڵێ سه‌رله‌به‌ری دروستكراوه و ئامانج لێی شێواندنی ناوی ئه‌وه، هه‌رگیز ڕووداوێكی له‌و جۆره دروست نه‌بووه.
حه‌نان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر قسه‌كانی، به‌ڵام مه‌لاكه ده‌ڵێ، هه‌رگیز له ماڵێكی بچووك به ته‌نیا دام نه‌ناوه، به‌ڵكو كاتێك هێناومه دایكیشی له‌گه‌ڵ بووه و لای ژنه فه‌له‌ستینییه‌كه‌م دامناوه و پێكه‌وه ژیاون، به‌ڵام كاتێك بۆمان ده‌ركه‌وت پێوه‌ندی به باندێكی له‌شفرۆشییه‌وه هه‌یه، دوای ئاشكرابوونی وازم لێ هێناوه.
ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی دووگیانییه‌كه‌ی كه حه‌نان ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌واوم هه‌یه، مه‌لاكه ده‌ڵێ ئه‌وه دووره له ڕاستی، چونكه به‌ڵگه‌ی پزیشكی پسپۆڕم پێیه، ده‌یسه‌لمێنێ نه‌خۆشییه‌ك له ڕه‌حمیدا هه‌یه و ناتوانێ منداڵی ببێ.
بابه‌تی دووگیانییه‌كه بۆ دادگا بووه‌ته جێی پرسیار، پێیان وایه ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه منداڵی نابێت، بۆیه نایه‌وێ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ته‌واو بكات.
هێشتا دۆسیه‌ی مه‌لا فیزازی و حه‌نان له دادگاكانی مه‌غریب گه‌ڵاڵه ده‌كرێ و له میدیا و سۆشیاڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی بووه به بابه‌تێكی گه‌رم و سه‌ره‌كی و به چه‌ندان شێوه چیرۆكه‌كه باس ده‌كرێ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مامۆستاكه كه‌سێكی ناسراوی ئه‌و وڵاته‌یه. ڕێكخراوه‌كانی مافی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش داكۆكی له مافی حه‌نان ده‌كه‌ن و گێڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌و په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا مه‌لاكان ئه‌و وڵاته كه‌مپه‌ینێكیان بۆ پشتیوانی مامۆستای هاوڕێیان پێك هێناوه.