د. كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له دیدارێكى "وشه"دا باس له دواین سه‌ردانى بارزانى بۆ كه‌ركووك ده‌كات و روونى ده‌كاته‌وه، سه‌ركردایه‌تیى كورد به رێیه‌كى ئاشتى و دیموكراسییانه و پاڵپشت به گفتوگۆ كار بۆ جیابوونه‌وه له عێراق ده‌كات.
كه‌ركووكی دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌نجامى ریفراندۆم پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
دوو رۆژى رابردوو بارزانى سه‌ردانى كه‌ركووكى كرد، ئامانج له‌و سه‌ردانه چى بوو، بۆ وا داخراو بوو كۆبوونه‌وه‌كان؟
هاتنی بارزانی بۆ سوپاسكردنی دانیشتوانی كه‌ركووك و پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پێشمه‌رگه بوو كه وایان كرد ریفراندۆم له شاره‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه بچێت. سوپاسى سه‌رجه‌م فه‌رمانده باڵاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد كه له رۆژی ریفراندۆم توانییان كه‌ركووك بپارێزن، وه‌ك چۆن پێش ریفراندۆم توانییان به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببنه‌وه. له هه‌مانكاتدا داوای كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بن نه‌ك دوژمنان كه ئێسته له‌وپه‌ڕی لاوازی و له‌ناچووندان، بیانه‌وێت زیانێك به دانیشتووانی شاره‌كه بگه‌یه‌نن.
به‌گشتى گرنگى ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى بۆ كه‌ركووك چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه؟
سه‌ردانی سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ شاری كه‌ركووك زۆر گرنگ بوو، پێى راگه‌یاندین كه ئێمه له رێی ریفراندۆمه‌وه داوای مافی ڕه‌وای خۆمان كردووه، به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراسیی، زۆرترین دانیشتوانی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى داوه و هیچ هێز و كه‌سێك نییه هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه. بۆیه پێویسته زیاتر ئاگاداری سه‌قامگیری و ئارامی كوردستان به گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی بین، له به‌رامبه‌ردا هه‌موو فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بڕیاریان داوه به ئه‌مانه‌ته‌وه ته‌واوى پێكهاته و دانیشتووانی كه‌ركووك بپارێزن وه‌ك چۆن پێشتر پاراستوویانه.
تا چه‌ند باس له بڕیاری لادانی پارێزگاری كه‌ركووك كرا؟
ئه‌وه پێشتر باسی كراوه كه بڕیاریكی سیاسییه، توندڕه‌وانه‌یه و به ده‌مارگیرییه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری پێ ناكرێت، بۆیه پێویست ناكات باس بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ بارزانى باس له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا؟
هه‌موومان ده‌زانین خه‌ڵكى كاتێك ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، بۆ جیابوونه‌وه‌مان بووه له عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه زۆر به ئارامی و هێمی و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دیموكراسی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ببین به دوو دراوسێی باش و به‌ئاشتی پێكه‌وه بژین. گه‌لی ئێمه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتۆگۆی زیاتر هه‌یه، ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولامانه، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان له ماڵی خۆی به ئازادی بۆ خۆی بژێت.
ئایا به‌رنامه‌ڕێژییه‌ك هه‌یه بۆ گفتۆگۆى جیابوونه‌وه له عێراق؟
ئه‌گه‌ر به‌رنامه نه‌بووایه ڕیفراندۆم نه‌ده‌كرا. كورد به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه و سه‌ركردایه‌تی زۆر به‌هێز و تۆكمه و دووربینى هه‌یه، باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌یه، باوه‌ڕی به مافی مرۆڤ و مافى پێكهاته‌كان هه‌یه، دژی دیكتاتۆری و به زۆر خۆسه‌پاندنه. به‌رده‌وامه له شه‌ڕى دژ به تیرۆردایه. سه‌ركردایه‌تیی كوردستان زۆر باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه گه‌ل گه‌وره‌ترین هێزه و بڕیاره‌كانی گه‌ل هه‌میشه دروست و په‌سندن، ریفراندۆمیش هى گه‌له، هیچ كه‌س و حزب و ده‌زگه و لایه‌نێكیش ناتوانێت ئه‌نجامى ریفراندۆم پووچه‌ڵ بكاته‌وه و له جیاتى گشت گه‌ل بڕیار بدات.
وشه/ كه‌ركووك- ئارام شێركۆ