له وڵاتى لوبنان ژنێك به‌ناوى "جوینه" به پلان ئایدز له ڕێگه‌ى پێوه‌ندى سێكسى تووشى گه‌نجانى وڵاتانى عه‌ربى ده‌كات و له وڵاتى لوبنان ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
ئه‌م ئافره‌ته پێش ساڵێك له به‌رنامه‌ى كه‌ناڵێكى میسڕى به‌شدارى كردبوو و باسى سه‌ختى ژیانى خۆیى كردبوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ى، كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكى وڵاتى میسڕ بووه.
پاش جیابوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بڕیارى تۆڵه‌كردنه‌وه له ته‌واوى پیاوانه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌دات، یه‌كه‌م جار خۆى هه‌ڵگر ده‌كات به ڤایرۆسى ئایدز، دواتر پلانه‌كه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و بۆشه‌وێك پێوه‌ندى ژوانى له‌گه‌ڵ داده‌نێت و تووشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ى ده‌كات، دواتر هەشت هاوڕێى پیاوه‌كه‌ى تووشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌كات.
پاشان بۆ ئابڕووبردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌شى خۆى له په‌یجێكى ساخته‌ى له‌شفڕۆشى له وڵاتانى عه‌ره‌بى نمایش ده‌كات، بۆ هه‌ر سه‌رجێیى كردنێك بڕى 100 هه‌زار لیره‌یان لێ وه‌رده‌گرێت.
پلانه‌كه‌ى ده‌گاته وڵاتى لوبنان و گه‌نجانى ئه‌و وڵاته به لێشاو تووشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌كات و پلانه‌كه‌ى له‌لاى ژوورى نهێنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت و ده‌ست گیرى ده‌كه‌ن.
دواى ده‌ست به‌سه‌ر كردنى بۆماوه‌ى 12 ڕۆژ له‌لایه‌ن ده‌زگه تایبه‌تاكانى ئه‌و وڵاته دانى به‌وه‌ش داناوه، كه نه‌ك ئه‌و تاوانبار نییه و ئه‌و كاره‌ى به پلان نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه له ناو زیندانیش‌دا له‌شى به‌خشیووه به چه‌ندان پۆلیس و ئه‌وانیشى تووش كردووه.
ته‌نیا ئامانج و پلانى ئه‌و ژنه ئه‌وه بووه تۆڵه له پیاون بكاته‌وه چونكه به بڕواى ئه‌و پیاوانى وڵاتنى عه‌ره‌بى به به‌رده‌وامى خه‌یاڵیان له‌لاى جه‌سته‌ى ژنه.
ئایدز به زمانى ئینگلیزی، :(Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ "AIDS")، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەشدا، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ئایدز بەھۆی جووت بوونى ناتەندروست و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، لە ساڵی١٩٨١ـەوە تا ئێستە ئایدز زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسی کوشتووە، کە بە نزیکەیی دەکاتە نیوەی ژمارەی کوژراوانی شەڕی دووەمی جیھانی، لە کاتی ئێستە نزیکەی ٣٣ ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئایدز بوون.