له فیلمه خه‌یاڵی و ئه‌فلام كارتۆنه‌كان هه‌موو جۆره‌كانی په‌ری ده‌ریامان بینیوه، هه‌رگیز باوه‌ڕمان به بوونی شتێكی وا نه‌كردووه له ژیانی ڕاسته‌قینه‌دا، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بیركردنه‌وانه گۆڕان و په‌ری ده‌ریا به ڕاستی دۆزرایه‌وه.
له وڵاتی مینیسوتای ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك له گه‌شتیارانی سه‌ر ده‌ریای ئه‌و وڵاته ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه، كه ڤیدیۆی دوو مه‌له‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه، له‌و كاته‌ی په‌رییه‌كی ده‌ریای مردوو ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دووره‌وه ڤیدیۆكه‌ی كردووه زۆر به باشی نه‌یتوانیوه ده‌ری بخات، تا ئێسته‌یش دیار نییه مه‌له‌وانه‌كان چی‌یان له‌و په‌رییه كردووه.
له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه بۆ هه‌موو دنیا سه‌لمێنرا كه شتێكی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه، زیاتر له 51 هه‌زار جار له ماڵپه‌ڕی یوتوب سه‌یر كراوه، هه‌روه‌ها له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.