دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى جیابوونه‌وه له ئیسپانیا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م حاكمى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا یه‌كه‌م گوتاری دواى ریفراندۆم له به‌رده‌م په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنیا پێشكه‌ش بكات و بڕیاری ده‌وڵه‌ت بدات، ئه‌مه له كاتێكدایه یه‌كێتیى ئه‌وروپا و به‌شى زۆری وڵاتانى ئه‌وروپا دژى ده‌وڵه‌تى كه‌ته‌لۆنیا وه‌ستاونه‌ته‌وه.
چاودێران رایان وایه كارلۆس بوجدیمون سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له گوتاری ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی سێشه‌م له به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا كه ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێكى ماوه، بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كه‌ته‌لۆنیا بدات.
ریفراندۆمى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له یه‌كى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌نجام درا و 43%ى خه‌ڵك به‌شدارییان كرد و 90%ى ده‌نگیان به به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا دا.
ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا بێ كێشه تێ نه‌په‌ڕی و پۆلیسی ئیسپانیا وێڕاى داخستنى هه‌زار و 300 بنكه‌ى ده‌نگدان له كۆى دوو هه‌زار و 500 بنكه، ئه‌وا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆى خسته گه‌ڕ بۆ په‌كخستنى، به‌ڵام دواجار خه‌ڵكه‌كه پێداگیر بوون له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه له ئیسپانیا.
دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، حكوومه‌تى ئیسپانیا یه‌كه‌م لایه‌ن بوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ره‌ت كرده‌وه، لاى خۆشیه‌وه هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا داوایان له بوجدیمون سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا و ماریانۆ راخوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا كرد كه دانوستاندن بكه‌ن و كێشه‌كانیان دوور له توندوتیژى و بارگرژى چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هاوكات پشتگیری خۆیشیان بۆ یه‌كپارچه‌یی ئیسپانیا راگه‌یاند.
گوته‌بێژ به‌ناوى راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، ئه‌نجێلا مێركل له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسپانیا پێى راگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ى به هه‌موو هێزی پشتگیری مانه‌وه‌ى ئیسپانیا به یه‌كگرتوویى ده‌كات .
ناتالى لوازو وه‌زیرى كاروباری ئه‌وروپی له حكوومه‌تى فڕه‌نسا دووپاتی له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى كرده‌وه كه دان به كه‌ته‌لۆنیا نانێت ئه‌گه‌ر تاكلایه‌نه ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت.
هاوكات یه‌كێتیى ئه‌وروپا رای گه‌یاند ئه‌گه‌ر كه‌ته‌لۆنیا تاكلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا نابێته ئه‌ندام له یه‌كێتیى ئه‌وروپا.
داواشی له كارلۆس بوجدیمون سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا كرد كه تاكلایه‌نه ده‌وڵه‌ت رانه‌گه‌یه‌نێت و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئیسپانیا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات.
كولاو گوتى، "داوا له هه‌ردوولا ده‌كه‌م هه‌نگاوى توندوتیژى هه‌ڵنه‌گرن، ئه‌مه وا ده‌كات نێوه‌ندگیری بۆ رێككه‌وتن به رێیه‌كى ئاشتییانه له ده‌ست بچێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئێسته باشترین كارێكه بیكه‌ن كه دان به خۆیاندا بگرن".
دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى كه‌ته‌لۆنیا ته‌نیا له ئاستى ئه‌وروپا نییه، به‌ڵكو پیدرۆ سانچێز سه‌ركرده‌ى پارتى سۆشیالیستى ئۆپۆزسیۆنى ده‌سه‌ڵات له ئیسپانیا، له شارى به‌رشه‌لۆنه رای گه‌یاند كه دژى هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌وه‌ستێته‌وه ببێته هۆى جیابوونه‌وه‌ى كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا.
سانچێز رای وایه جیابوونه‌وه‌ى كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا ده‌بێته هۆى تێكچوون و شكاندنى یه‌كێتیى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكى ئیسپانیا.
له هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌رى راگه‌یاندنى بڕیاری ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا، حكوومه‌تى مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا راگه‌یاند و به‌شێك له بڕیاره‌كانى له ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا هه‌یه گواستیه‌وه بۆ مه‌دریدی پایته‌خت.
كاردانه‌وه‌كان گه‌یشته ئه‌و ئاسته به‌شێك له كۆمپانیاكانیش وه‌ك ئیبرتیس بۆ كاروباری ژێرخان، ئیموبیلاریا بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تى و سیلینیكس بۆ پێوه‌ندییه‌كان، ئۆفیسه‌كانیان له كه‌ته‌لۆنیا گواسته‌وه بۆ مه‌درید، ئه‌مه‌ش وه‌ك گوشاری كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت لێك ده‌درێته‌وه دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا.
ئه‌گه‌رچى چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوێنێ دووشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م، په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا كۆ ببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌نجامى ریفراندۆمه‌كه بدات، به‌ڵام دادگاى ده‌ستووری ئیسپانیا رێگری له ئه‌نجامدانى كرد، بۆیه دانیشتنه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ى تشرینى یه‌كه‌م دوا خرا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا دانیشتنى ئاسایی خۆى ئه‌نجام بدات و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیش پرسی ریفراندۆم ده‌بێت كه كارلۆس بوجدیمون سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له گوتاره‌كه‌یدا هه‌رچى بڵێت هیچ له بایه‌خی ئه‌وه ناگۆڕێت كه به‌گوێره‌ى یاساكانى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌وا په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنیا 48 سه‌عاتی له به‌رده‌مدایه بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێ دراوه.
په‌رله‌مانتارێكى حزبه‌كه‌ى بوجدیمون به بی بی سی راگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بوجدیمون له گوتاره‌كه‌یدا پێ ناچێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو پێ ده‌چێت گوتارێكى ره‌مزى پێشكه‌ش بكات.