له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه لێدوان سه‌باره‌ت به واده‌ی رزگاركردنی مووسڵ و حه‌ویجه تا كاتی ده‌ستپێكی هێرشه‌كه قه‌ده‌غه‌كرا
وه‌ستا ره‌سول، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری باشووری كه‌روكوك به "وشه"ی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ته‌واوی فه‌رمانده‌كان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه، لێدوان له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی هێرش بۆسه‌ر مووسڵ و حه‌ویجه تا كاتی ده‌ستپێكی كرده‌وه‌گه‌له‌كه نه‌ده‌ن.
زیاتر گوتی: كاتی ده‌ستپێكی كرده‌وه‌گه‌لی مووسڵ دیار نییه و هیچ زانیارییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه نابێ بڵاو بكه‌ینه‌وه.
داوود محه‌مه‌د، یه‌كێكه له شاره‌زایانی بواری جه‌نگ، له سنووری گه‌رمیان به "وشه"ی گوت: زۆر جار هێزی به‌رامبه‌ر یاخود دوژمن سوود له لێدوانی فه‌رمانده و میدیاكان وه‌رده‌گرێ بۆ واده‌ی ده‌ست پێكی هێزی به‌رامبه‌ر.
له ناوڕاستی مانگی شه‌شی 2014 چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌شێكی به‌رچاو له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقیان داگیركرد و پاشتر به‌شێكی زۆر له‌ناوچانه رزگاركران، به‌ڵام تا ئێسته پارێزگه‌ی مووسڵ و شارۆكه‌ی حه‌ویجه له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ن.
وشه/ گه‌رمیان، سه‌بری هۆرینی
پێداچوونه‌وه: ك.ش