ئەو هەڵانەی پیاوە شەرمنەكان لە كاتی سەرجێیی دەیكەن

:: PM:02:02:07/11/2016 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ كە تایبەتە بە كاروباری كۆمەڵایەتی لە چەندان رووەوە خوێندنەوەی بۆ ھەڵسوكەوتی مرۆڤەكان كردووە، نیشانی دەدات كە پیاوی شەرمن لەكاتی جووتبووندا حەوت ھەڵە لەگەڵ ھاوسەرەكەی دووبارە دەكاتەوە.

ئەو ھەڵانە چین؟
یەكەم: ھەردەم ھەوڵ دەدات ھاوسەرەكەی بایەخی پێ بدات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ماندووبوونی خێزانەكەی، كە نازانێ چۆن وەڵامی ئەو داخوازییانەی بداتەوە، چونكە ھەردەم پیاوەكە رێگە بەكار دەھێنێت بۆ ئەوەی رازی بكات و بایەخی بۆ لای خۆی راكێشێت، نازانێ ئەگەر بەشێوەیەكی زۆر سۆزداری نزیكی نەبێتەوە، ئەو جۆرە ھەوڵانە سوودی نابێت.

دووەم: دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ھەموو قسەیەك بەڕاستی بكات! ھەڵبەت پەیڤەكان بەشێوەی دروست كارێكی پەسەندە، بەڵام پیاوی شەرمن زۆر لە خۆی دەكات تا ھەڵە نەكات لە باسكردنی شتەكان، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی رووكەشێكی جوان نیشانی بەرامبەرەكەی بدات، ئیتر زۆرجار دەمی تەتەڵە دەكات، وەك بڵێی تاوانبارە و لە بەردەم دادوەر وەستاوە.

سێیەم: نرخ و بایەخی خۆی نازانێ، یان لە بیری دەكا وا ھەست دەكات ئاستی كەمترە لەچاو ژنەكەی، زۆر جاریش وا ھەست دەكات شایەنی ئەوە نییە كە ھاوسەری بێت، ئیتر ئەمە وای لێ دەكات خاوەنی بڕیار نەبێت و ھیچ ئەزموونێكی نیشان نادات.

چوارەم: ئەگەر ژنەكەی بایەخی پێ بدات، وا دەزانێ كارێكی بێ سنووری بۆ كردووە ئەو پیاوانەی لەكاتی جووتبوون و سێكس بەگشتی شەرم دەكەن، وا دەزانن كە ناتوانن وا بەشێوەیەك بن كە ئافرەت بایەخیان پێ بدات، بۆیە ئەگەر شتێكی لەو جۆرەی بینی، وا دەزانێ كە بێ وێنە و ئەفسوناوییە و ھەگیز نەكراوە، ئەمەش وای لێ دەكات زۆر شتی گرنگی كاتی جووتبوون لەیاد بكات، ئەمەش بەبێزاربوونی ھاوسەرەكەی دەشكێتەوە.

پێنجەم: ناتوانێ بڕیار بدات واتە ئەو دەستپێشخەرییانەی كە ئافرەت پێی خۆشحاڵ دەبێ، كە مێردەكەی لەكاتی جووتبوون ئەنجامی بدات، ناتوانێ بیكات و دەستپێشخەری ناكات، چونكە شەرمەكەی دەبێتە دیوارێك لە نێوان خۆی و حەزە سێكسییەكانی.

شەشەم: چاوەڕوانی ھەنگاو و ھێمای ژنەكەیەتی شەرمنەكان لە ھەڵوێستەكانی جووتبوون بەھۆی شەرمەكەیانەوە دوودڵن لەوەی ھەنگاو بھاون، بۆیە چاوەڕوانی ھێمایەكی ھاوسەرەكەیەتی تا بۆی دەركەوێ و دڵنیابێ كە ئەویش دەیەوێ سێكسی لەگەڵ بكات، ئەمەش دەبێتە ھۆی دووركەوتنەوەیەكی زۆر نەخوازراو لە جووتبوون، ئاخر ئەگەرچی پێویستە كە جارجار ئافرەت لەپێشدا ھەنگاو بنێت، بەڵام بەزۆری لە ھەنگاو نان بۆ جووتبوون پیاو دەستپێشخەرە.

حەوتەم: ویست و حەزەكانی ژنەكەی تێ ناگات واتە نازانێ لە ھەڵسوكەوت و ئیشارەتەكانی ئەو ویستە شاراوەكانی ژنەكەی تێ ناگات، ھەرگیز تێ ناگات كەی ژنەكەی مەبەستی جووتبوونە.

سەرچاوە: سەیدەتی


وشە - موحسین شابان