هه‌ر كاتێك گوێمان له ناوی تاوانباری گیراو ده‌بێت، یه‌كسه‌ر دێته خه‌یاڵمان ئاخۆ چه‌نده له شوێنێكی پیس و بێ خزمه‌ت و ناخۆشدا سزای ئه‌و به‌ندكراوه بدرێت، شتێكی ئاسایییه بۆ تاوانبار كه به‌و شێوه‌یه‌ش بژیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م گرتووخانانه‌دا ده‌یبینیت، وات لێ ده‌كات خۆزگه به تاوانباره‌كان بخوازیت و ژیانێكی وه‌ك ئه‌وانت هه‌بێت.
_ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی دادی لیۆبین – نه‌مسا
ئه‌م گرتووخانه‌یه له ستیریای نه‌مسایه، ته‌نیا 205 تاوانبار لێره‌دا جێی ده‌بێته‌وه، دیكۆرێكی جوان، كه‌لوپه‌لی گونجاو و ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌وره له هه‌موو ژوورێكدا هه‌یه، وه‌ك یه‌كێك له باشترین ئوتێله پێنج ئه‌ستێره‌كانی ئه‌وروپایه، خۆشیی ئه‌م شوێنه ده‌تخاته گومانه‌وه ئایا ئه‌مه بۆ تاوانباره یان خزمه‌تی گه‌شتیاران؟.
_ گرتووخانه‌ی ئهرانجوێز – ئیسپانیا
نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له باشووری مه‌درید دووره، به یه‌كه‌مین گرتووخانه‌ی خێزانی ناسراوه، چونكه ژووره‌كانی به شێوه‌یه‌كی پاك و ڕیك دروست كراون، شوێنی تایبه‌ت بۆ پێشوازیكردن له خێزان و ماڵی به‌ندكراوه‌كان دروست كراوه، چونكه پێیان وایه منداڵان هیچ تاوانێكیان نییه، بۆچی ده‌بێت بێبه‌ش بكرێن له نازی باوكایه‌تی؟ ته‌نانه‌ت ده‌توانن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیشیان بمێننه‌وه، چونكه گرتووخانه بۆ سزادان نییه، ته‌نیا بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی مێشكه له تاوان و ماوه‌یه‌ك دووریان ده‌خه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له هه‌ڵه‌یه‌كی وا نه‌كه‌نه‌وه.
_ گرتووخانه‌ی هاڵدین – نه‌رویج
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌رویج هه‌میشه له وڵاته پێشه‌نگه‌كان بووه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، ئه‌م گرتووخانه 252 كهسییهیان به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز دروست كردووه، لێره‌دا به‌ندكراوه‌كان مافی قاوه خواردن، سێركردنی ته‌له‌ڤزیۆن، پیاسه، خه‌وتنی ئارام و به‌فرگری تایبه‌تیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ژوورێكدا كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له خانوویه‌كی بچو‌وكدا بۆیان دابین كراوه، هه‌ر كه‌سێك له‌وێ ده‌توانێت پێشوازی له خێزانه‌كه‌ی بكات و بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه.
_ گرتووخانه‌ی ئۆتاجۆ – باشووری ئۆتاجۆ
ده‌كه‌وێته بهرزایییهكانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه، كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاوی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ژووری نووستن، كتێبخانه، هۆڵی وه‌رزش و ته‌له‌ڤزیۆن و به‌فرگری تایبه‌ت پێك هاتووه، به هوتێلی پێنج ئه‌ستێره‌یی تاوانباره‌كان ناسراوه.
_ گرتووخانه‌ی سانتانا – كالیفۆرنیا
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندكراوه‌كانی ئێره به ته‌واوه‌تی بتوانن بیر بكه‌نه‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌نجامیان داوه، ژوورێكی ته‌نیا و ته‌سكیان بۆ دابین كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ته‌له‌ڤزیۆن، لاپ‌تۆپ و ئایپادیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له‌و هه‌واڵ و موزیكانه بگرن كه ئاره‌زوویان لێیه‌تی، خواردنه‌كانی ئه‌م گرتووخانه‌ش به ته‌واوه‌تی له هی ڕێستورانته به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دابین ده‌كرێت، له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه گرنگییه‌كی باشیان پێ ده‌درێت.