ژنێكی ئیتاڵی كوڕه شه‌ش ساڵانه‌كه‌ی كوشت، چونكه له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا به‌ده‌م پێوه‌ندی سۆزدارییه‌وه ئه‌وانی بینی، به‌رگه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی نه‌گرت تا كۆتای به ژیانی كوڕه‌كه‌ی هێنا.
"فیرۆنیكا پارانیلۆ" ژنێكی ئیتاڵییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ڕێكه‌وت "لۆرێس ستیڤال"ی كوڕی بینی له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا، به دزییه‌وه له پێوه‌ندیدا بوون، خۆی پێ نه‌گیرا و منداڵه‌كه‌ی به وایه‌ری كاره‌با خنكاند، دواتر بردییه سانتاكرۆتچ و فڕێی دا.
پۆلیسی ئیتاڵیا دوای ئه‌وه‌ی به پرسی كوشتنی منداڵه‌كه‌یان زانی، سزای گرتنیان بۆ ژنه‌كه ده‌ركرد به تاوانی كوشتن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان له‌م ڕووداوه كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت خه‌زووری ئه‌م ژنه‌ش به‌شداری له تاوانی كوشتنه‌كه‌دا كردووه، چونكه هه‌ردووكیان پێكه‌وه پێوه‌ندی نه‌وه و داپیره‌كه‌یان بینیوه و به‌رگه‌یان نه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه سزای 30 ساڵ گرتن بۆ هه‌ردووكیان ده‌رچوو.
به‌ڵام خه‌زووری ژنه‌كه هێشتا دانی به تاوانه‌كانیدا نه‌ناوه و ژنی كوڕه‌كه‌ی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی تۆمه‌تی خستووه‌ته پاڵی، له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا پۆلیسی ئیتاڵی له لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دان و هه‌موو خێزانه‌كه‌یان له‌ژێر كۆنترۆڵدا داناوه، بڕیاره سزایه‌كی گونجاویش بۆ نه‌نكی منداڵه‌كه دابنرێت.