سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی میوه سوودی زۆره، به‌ڵام گرنگه بزانین له چ كاتێكدا و به چ شێوه‌یه‌ك میوه بخۆین، هه‌روه‌ها رێی دروستی میوه خواردن چۆنه، بۆیه پێویسته ئاگامان له قسه‌كانی پزیشكان و پسپۆڕان بواری خواردن بێت .
له‌مباره‌وه پسپۆڕانی بواری خواردن ئاماژه‌یان پێ كردووه، نابێت میوه دوابه‌دوای خواردنی ژه‌مه‌كان بخورێت و ده‌بێت له كاتێكدا بێت كه گه‌ده هیچی تێدا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشیی گه‌ده‌تان نه‌كات، بۆیه خواردنی میوه دوای هه‌ر ژه‌مێك زیانی هه‌یه بۆ گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس.
ئه‌گه‌ر دوای خواردنی ژه‌مه‌كان میوه بخورێت، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژه‌هراویكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ره‌سكردن ده‌بێت و له دۆخێك‌دا جه‌سته رووبه‌ڕووی وزه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه، ئه‌و وزه‌یه نه ته‌نیا به‌سوود نییه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی بێهێزیش.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێته هۆی دواخستنی كرداری هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته، پسپۆڕانی خواردن باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێستێكی جوان و گه‌شاوه‌تان هه‌بێت، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك ته‌نیا میوه بخۆن، هه‌روه‌ها باشتره خودی میوه به جێی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی بخورێت.