رووسیا بنكەیەكی هەمیشەیی سەربازی لە سووریا بنیات دەنێ

:: PM:03:07:10/10/2016 ‌
وەزیری بەرگری رووسیا رای گەیاند كە وڵاتەكەی بەنیازە بنكەیەكی هەمیشەیی سەربازی بۆ كەشتیگەلی دەریاوانی شەڕوانی رووسیا لە بەندەری تەرتووسی سووریا بنیات بنێت.

نیكۆلای بانكۆڤ ئەمڕۆ دووشەم لە وتەیەكی لەبەردەم ئەنجوومەنی یەكێتی رووسیا رای گەیاند كە رووسیا بنكەیەكی سەربازی هەمیشەیی لە سووریا دەبێت و ئێستە رێوشوێنەكان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەكرێت. 

بەندەری دەریایی تەرتووسی سووریا لە 1977 لە خزمەتی كەشتیگەلی سۆڤیەت دابووە، ئەوەش دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات لە 1971 كە بەتەنیا خاڵی سەربازی دەریاوانی رووسیا لە دەریای ناوەڕاست دادەنرێت.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری رووسیا رای گەیاند كە بنكەیەكی مووشەكی دژە فڕۆكەی لە جۆری ئێس 300 رەوانەی سووریا كردووە بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی بنكەی دەریایی تەرتووس.

وشە/سپۆتنك-و: مەحموود ئیسماعیل


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل