جۆرێك مادەی هۆشبەر پەیدابووە مرۆڤ دەكاتە زۆمبی

:: PM:07:02:11/10/2017 ‌
پێگەی ئەلیكترۆنی "فیرال فۆر ڕیل" ئاشكرای كردووە، مادەی هۆشبەری "فلاكا"، كە جۆرێكە لە جۆرەكانی مادەكانی هۆشبەر، گەیشتە بڕازیل. پاش ئەوەی لەم دواییانە بە ناو وڵاتی بڕازیلدا بڵاوبووەوە، هەمان ماڵپەڕ چەند گرتە ڤیدیۆیەكی كۆمەڵگەی بڕازیلی بڵاوكردەوە، كە لە بارێكی ناتەندروست و سەمەرەدا بوون. كاتێ گرتەی ژنێكیان بڵاوكردەوە، كە لەسەر لۆرییەك لەسەر سكدا دەخشێ و جۆرە جوڵەیەك دەكات، كە جوڵانەوەكانی ئاساییی نین و كەس تێناگات بۆچی وا دەكات؟ لەو دیمەنەدا، دەردەكەوێت، دیمەنەكە لێچووی فیلمە ترسناكەكانە "زۆمبی".

ئەوە بۆ جاری یەكەمە ئەو مادە هۆشبەرە دەركەوێت و هەر لەگەڵ دەركەوتنی لە وڵاتی بڕازیل بەكار هێنرا. كاتێ لەلایەن دەسەڵاتەوە ڕاگەینرا، كە ئەو مادە هۆشبەرە ترسناكە بڵاوبووەتەوە، ئەوەیشی ڕاگەیاند، كە مەترسییەكی زۆری لەسەر تەندروستی مرۆڤەوە هەیە. بەڵام ئەو مادە هۆشبەرە چییە؟ هەروەها كاریگەرییەكانی لەسەر مرۆڤ چین؟

"فلاكا" ناوی مادەیەكی هۆشبەری دروستكراوە، ئەو مادە هۆشبەرە بەتایبەت لە وڵاتی چین دروست دەكرێت. هەروەها لەسەر شێوەی حەبی ڕەنگ سپی دەفرۆشرێ و بە چەندان شێوە دەتوانرێ بەكار بهێنرێت. هێندێك لە ڕێگەی سووتاندنەوە بەكاری دەهێنن و هێندێك لە ڕێگەی كێشان و قووتدان بەكاری دێنن. ئەو ناوەشیان لە زمانی ئیسپانییەوە وەرگرتووە، بە واتەی "ژنێكی جوان"، بەو پێیەی لە ماڵپەڕی ئەمەریكی "سی ئێن ئێن" بڵاوی كردووەتەوە.

سەرچاوە/ المعلومە



وشە - ژیڤان خۆرانی