كچه لبنانییهكهی نواندنی پۆڕنۆ، بڕیاری داوه ئیتر واز له بواری فیلمی سێكسی بهێنێ و ناوبانگه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له بواری ڕاگه‌یاندن خۆی تاقی بكاته‌وه.
میا خه‌لیفه كچه ته‌مه‌ن 24 ساڵییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به، ئه‌گه‌رچی له ساڵی 2016 خه‌ڵاتی تایبه‌تی له گووگڵ وه‌رگرت چونكه زۆرترین گه‌ڕان به‌شوێن ناوی ئه‌وه‌وه بووه و پێشی كیم كارداشیان و دۆناڵد تره‌مپ و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌شی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ كۆتا به‌و بواره بهێنێ كه تا ئێسته ناوبانگی پێ ده‌ركردووه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا پێشكه‌شكاری بكات.
ئه‌و كچه لبنانییه ئه‌ستێره‌یه‌كی فیلمه پۆڕنۆكانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به، خه‌ڵكی ڕۆژئاوا وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك زیاتر پێیان خۆشه فیلمه‌كانی ببینن و عه‌ره‌بیش عه‌وداڵین كه له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی تاتۆی به عه‌ره‌بی كردووه.
خه‌لیفه هاوڕێی جێلبێرت ئیریناس ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكییه، له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و وازی له بواری فیلمی سێكسی هێناوه و پێكه‌وه له كه‌ناڵی
Complex له یوتیوب به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.