دواى چوار ساڵ به‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ى په‌رتووكه سپییه‌كه، لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕ و شاره‌زای سه‌ربازی فڕه‌نسی راپۆرتێكى ستراتیجییان ئاماده كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وله‌ویه‌تى سوپا كه به هه‌موار یان نوێكردنه‌وه‌ى په‌رتووكه سپییه‌كه داده‌نرێت. سه‌رۆكى فڕه‌نساش ساڵانه ملیارێك و 700 ملیۆن یۆرۆ بودجه‌ى سه‌ربازی زیاد كردووه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ستراتیجى كه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند كاری له‌سه‌ر كردووه، ئه‌ركی داهاتووى سوپاى فڕه‌نسا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر فڕه‌نسا و ئه‌وروپا ده‌ستنیشان ده‌كات.
پێشبینى ده‌كرێت سبه‌ى هه‌ینى 13ى تشرینى یه‌كه‌م، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كه كه له 16 كه‌سایه‌تیى شاره‌زا و پسپۆڕی سه‌ربازی پێك هاتووه، ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه بخه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ى به‌رگری وڵاته‌كه‌یان كه هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر و ناڕوونى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا بنه‌ماى داڕشتنى راپۆرته‌كه‌یه، دواتریش ده‌خرێته به‌رده‌ست ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا بۆ به‌رگریكردن له فڕه‌نسا و ئه‌وروپا تا له داهاتوودا ببێته ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، راپۆرته ستراتیجییه‌كه‌ى لیژنه‌كه له 50 لاپه‌ڕه پێك دێت له ژێر ناونیشانى (به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌وله‌ویه‌ته ستراتیجییه‌كانى فڕه‌نسا) له‌سه‌ر بنه‌ماى ژینگه‌ى جیۆسیاسی ئێسته و پێشبینى كرا‌و داڕێژراوه.
چاودێران ده‌ڵێن راپۆرته‌كه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موار یان نوێكردنه‌وه‌ى په‌رتووكى سپی بۆ به‌رگریكردن له ئاسایشی نیشتمانى فڕه‌نسا بێت كه ساڵى 2013 له سه‌رده‌می فرانسوا هۆڵاند بڕیاری له‌سه‌ر درابوو، كه په‌رتووكه‌كه دوای ئه‌و زنجیره هێرشه گرووپه جیهادییه‌كان بوو كه فڕه‌نسا و ئه‌وروپاى هه‌ژاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسی ده‌ڵێ له دواى 2013 تا ئێسته، قه‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و مه‌ترسییه‌كانى رووسیا و مه‌ترسییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش چه‌ند هێنده زیاد بوونه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ناڕوونى هه‌ڵوێستى هاوبه‌شه سه‌ره‌كییه‌كانى فڕه‌نسا، كه دواتر به‌ریتانیا وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كیى فڕه‌نسا له یه‌كێتیى ئه‌وروپا چووه ده‌ره‌وه و دۆناڵد تره‌مپیش بوو به سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.
پێداچوونه‌وه به په‌رتووكه‌كه سپییه‌كه دواى ئه‌وه دێت كه تره‌مپ گوتارێكى ناڕوونى هه‌یه به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وروپا، كه ئێسته هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، كه ئه‌م بارگرژییه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاتری چه‌كی ئه‌تۆمى لێ ده‌كرێت.
هاوكات پێداچوونه‌وه‌كه به كتێبه سپییه‌كه، له‌و كاته‌دا دێت كه تره‌مپ به‌ڵێنی داوه به یه‌كجاری كۆنتڕۆڵی كۆریاى باكور بكات كه رۆژانه هه‌ڕه‌شه‌ى لێ ده‌كات، ئه‌مانه وای كردووه ئه‌وروپا خۆى به باشی ئاماده بكات بۆ به‌رگریكردن له خۆی و ئه‌مه‌ش له ئه‌وله‌ویه‌تى ماكرۆن بوو.
مه‌ترسیی ئاگرگرتنه‌كه
ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا له 13ى حوزه‌یرانى رابردوو رای گه‌یاند كه راپۆرته ستراتیجییه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دیارده‌ى تیرۆر كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر فڕه‌نسا و ئه‌وروپا.
گوتى "تیرۆر به ته‌نیا مه‌ترسییه‌كه نییه، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى سیاسه‌تى به‌كارهێنانى هێز و دووپاتكردنه‌وه لێى، مه‌ترسی هه‌ڵگیرساندنى ئاگرێكی لێ ده‌كرێت كه له داهاتووى نزیكدا بیبینین", وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رووسیا، چین و ئێران.
به‌گوێره‌ى چوارچێوه گشتییه‌كه‌ى راپۆرته ستراتیجییه‌كه، ئه‌ركی سوپاى فڕه‌نسا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش دیاری ده‌كات، له‌وانه بۆ كیشوه‌ری ئه‌فریقا، فڕه‌نسا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌ناراوه‌كان كه (مۆریتانیا، مالی، بۆركینا فاسۆ، نه‌یجه‌ر و چاد) كرده‌وه‌گه‌لى هاوبه‌ش ده‌دات ئه‌نجام ده‌دات كه چوار هه‌زار سه‌رباز به‌شداری ده‌كه‌ن له ژێر ناوی كرده‌وه‌گه‌لى برخان، ئه‌گه‌رچی كرده‌وه‌گه‌له‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پاڵه‌په‌ستۆ دارایییه‌كان له‌سه‌ر فڕه‌نسا.
به‌ڵام فلورانس بارلی وه‌زیرى هێزه چه‌كداره‌كان دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌گه‌له‌كه كرده‌وه و رای گه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له كرده‌وه‌گه‌لى برخان ناكه‌ین.
گوتى "ئێمه زۆر چالاكین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانى ترمان، تا بتوانین ئه‌و هێزه پێك بهێنین و پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ین".
ئه‌رك و جووڵه‌ى سوپای فڕه‌نسا
له‌گه‌ڵ داڕمانى داعش له عێراق و سووریا و نزكبوونه‌وه له كۆتاكه‌ی، فڕه‌نسا وه‌ك وڵاتێكى به‌شدار له هاوپه‌یمانى دژى داعش، جووڵه‌كانى ده‌ست پێ كردووه بۆ مانه‌وه‌ى سه‌ربازی و دامه‌زراندنى بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته ستراتیجییه‌كه، ده‌بێت یاسای به‌رنامه‌سازی خه‌رجییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ساڵى 2018 دابڕێژرێت، هاوكات به‌رنامه‌ى دوورمه‌ودا له 2019 تا 20125 دابڕێژرێت.
داڕشتنه‌وه و به‌رنامه‌سازی فڕه‌نسا له رووى سه‌ربازی، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ویه‌تى ماكرۆن بڕیای داوه ملیارێك و 700 ملیۆن یۆرۆ بودجه‌ى هێزه چه‌كداره‌كان زیاد بكات به مه‌به‌ستى زیادكردنى 2%ى هه‌وڵه به‌رگرییه‌كانى فڕه‌نسا.
جه‌نه‌ڕاڵ فینسان دیبورت مامۆستا له زانكۆى زانسته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فڕه‌نسا ده‌ڵێ، ده‌بێ هیوا بخوازین ئه‌و راپۆرته ستراتیجییه دووباره داڕشتنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانى سوپا بێت له‌گه‌ڵ پێداچوونه‌وه به پێداویستییه‌كان. گوتى "جێى داخه ئه‌ركه‌كان زیاد بكرێن، به‌ڵام پێدوایستییه‌كان زیاد نه‌كرێن، بۆیه پێداچوونه‌وه‌كه ده‌بێت به هاوتایی له هه‌ردوو بواردا ئه‌نجام بدرێت".
داواشی كرد رۆڵى ده‌ره‌كى سوپا كه‌م بكرێته‌وه له‌م قۆناغه‌دا، ته‌نیا گرنگی به كیشوه‌ری ئه‌فریقا بدرێت كه ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ر له پێشه‌ى فڕه‌نسایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات ئه‌وا سوپای فڕه‌نسا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێته‌وه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانى و ده‌ستنیشانكردنى ئامانجه‌كانی.