له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له عێراق، كاندید و پارته عێراقییه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به هێرشكردن بۆ سه‌ر كورد، ئه‌وان به‌بێ ره‌چاوكردنی بوونی كورد وه‌ك پێكهاته و هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش به‌ده‌ستهێنانی زیاترین ده‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، وه‌ك نوێنه‌رانی كورد دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامى كوردی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ "وشه" ده‌ڵێت، له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوو ئه‌وه كارى عه‌ره‌به‌كانى عێراق بووه كه بڵێن كورد یه‌هوودییه و و كورد داواى سه‌ربه‌خۆیى ده‌كات، ئه‌و قسانه‌ى ئێسته هه‌یه له به‌غدا هیچ ده‌ستكه‌وتێك بۆ عه‌ره‌به‌كان ناگه‌یه‌نێت.
ڕوونى كرده‌وه، عێراق كێشه‌ى خزمه‌تگوزاری هه‌یه و پێویستى به پڕۆژه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه و هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵك پێ نییه، ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش كه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار به كه‌ڵكى "ته‌ماته‌فرۆشی"ش نایه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى دا، كاتى ئه‌وه هاتووه كورد به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق نه‌كات و هه‌ر حزبێكى كوردستان بیه‌وێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى 2018ى عێراق بكات، ئه‌وه ده‌بێته سووكایه‌تی بۆ ده‌نگى "به‌ڵێ" بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان، چونكه ئێسته پێوه‌ندى هه‌رێم و به‌غدا دواى 25ى ئه‌یلوول به‌جۆرێكى تره و هیچ پێكه‌وه‌مان نابه‌ستێته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دووپاتى كرده‌وه كه په‌رله‌مانى داهاتوو په‌رله‌مانێكى عه‌ره‌بى عێراقى ده‌بێت، بۆیه چ بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌كه‌ن ئه‌وه مافى خۆیانه و كورد به‌شدار نابێت.
لای خۆیه‌وه عه‌لى قادر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆمسیۆن ئه‌و بنه‌مایانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه قه‌واره‌یه‌ك بیه‌وێت دژایه‌تیكردنى كورد بكات به به‌رنامه‌ى خۆى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمسیۆن ڕێككارى داناوه بۆ هه‌ر توندوتیژییه‌كى مه‌زه‌وى ئه‌گه‌ر ته‌نیا به قسه‌ش بێت.
ڕوونى كرده‌وه، لیسته عه‌ره‌به‌كانى عێراق بڕوایان وایه به دژایه‌تیكردنى كورد و كردنه به‌رنامه‌ى ئه‌و پرسه ده‌نگى عه‌ره‌به‌كان به‌ده‌ست دێنن، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نییه و له كۆتادا خه‌ڵك داواى خزمه‌تگوزارى و سه‌قامگیرى ده‌كات و له‌گه‌ڵ دژایه‌تى و توندوتیژى نین.
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمسیۆن له به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، پرسى دژایه‌تیكردنى كورد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا یه‌كه‌م جار نییه، له‌ماوه‌ى ڕابردووش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه و ئێسته ئه‌و بۆچوونه گه‌شه‌ى كردووه و له شه‌قامدا وه‌گه‌ڕ خراوه.
عه‌لى قادر پێى وایه ئه‌وه‌ى ئێسته عه‌ره‌به‌كانى عێراق ده‌ستیان داوه‌تێ بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه و هیچ سوودێكى نابێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر رای گشتى له عێراقدا دروست ده‌كات.
میسال ئالووسی په‌رله‌مانتاری لیبراڵی عێراق له‌وباره‌وه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، پارته سیاسییه‌كان به‌گشتی به‌تایبه‌تیش پارته عه‌ره‌بییه سوننه و شیعه‌كان گوتاری هه‌ڵبژاردنیان له‌باره‌ی پرۆگرامی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و دیدی فه‌رمانڕه‌وایی یان سیاسی نه‌بووه، ئه‌وان له هه‌وڵێكی ئاشكرادا بوون بۆ ورووژاندنی هه‌ست و سۆزی ئاینی و تایفه‌یی ورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئه‌وان په‌نایان برده به‌ر حه‌وزه‌ی شیعه یان ده‌سته‌ی زانایانی ئاینی له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه، ئه‌وان هه‌ردووكیان قێزه‌ونانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارته سیاسییه‌كان به‌كار هێنا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن پارته فه‌رمانڕه‌واكان له پارته ئاینییه سوننه و شیعه‌كانه‌وه، به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له باڵاده‌ستیان له‌سه‌ر شه‌قام له رووی سۆزدارییه‌وه، نه‌ك له رووی زانستی و دیموكراسییه‌وه و به‌و جۆره‌ش به‌ها دیموكراسی و زانستییه‌كان ون بوون و له‌لایه‌ن كاردانه‌وه‌ی سۆزداری و ده‌مارگیری له به‌رامبه‌ر یه‌كتر شوێنیان پڕ كرایه‌وه.
زیاتر گوتی، به مانایه‌كی تر هه‌ندێك له پارته‌كان گوتاره‌كانیان تا راده‌یه‌ك توند بوو كه گه‌یشته ئاستی جه‌نگ و ره‌وایی خوێنڕشتنی یه‌كتر، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌توانه بتوانێت ده‌نگی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست بێنێت، وه‌ك چۆن سیاسه‌توانێكی عێراقی سوننه‌ی به یه‌زیدی بكوژی ئیمامی حوسێن وه‌سف كرد یان ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازێكی كورد له به‌غدا له ئه‌ركی خۆی و بێ مه‌به‌ست هاووڵاتییه‌كی كوشت، گه‌وره سیاسییه‌كی عێراق ده‌چێته شوێنه‌كه و باسی تۆڵه‌ی خوێن ده‌كات، ئه‌وه شێتایه‌تییه. بۆیه ئه‌وه تاوانكارییه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه.
وای ده‌بینم كه هۆكاره‌كه ئه‌و ده‌مارگێڕی تایفه‌یی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه، ئێران شیعه‌یه و سعوودیه‌ش سوننه، بۆیه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه پێویستی به دروستبوونی گوتارێكی تایفه‌یی هه‌بوو، هه‌روه‌ها فه‌شه‌لی سیاسی له به‌غدا پێویستی به گوتارێكی تایفه‌یی هه‌بوو، بۆیه سه‌رانی كورد مافی خۆیانه كه ده‌ڵێن سیسته‌می سیاسی له به‌غدا فه‌شه‌لی هێناوه. كه سیسته‌مێكی تایفییه و باوه‌ڕی به هاوبه‌شی و دیموكراسیی نییه، ئه‌وان باسی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان به گوێگرتن بۆ رای به‌رامبه‌ر نییه. ئالووسی وای گوت.