شێخ موزاحم ئه‌حمه‌د حوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای ده‌كات كه پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراق، له ماوه‌ی داهاتوودا پێكهێنانی هه‌رێمی سوننه له عێراق راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی "وشه" ئاماژه ده‌دات، ئێسته‌ش كاره‌كان بۆ سازكردن و رێكخستنی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه.
*باسی هه‌رێمی سوننه ده‌كرێت وه‌ك دوا پڕۆژه‌ی سوننه‌ی عێراق، هۆكار و ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه چین؟
سوننه له ساڵی 2003ه‌وه به‌شدارییان له پرۆسه‌ی رووخاندنی سه‌دام حوسێن كردووه به هاوشانی سه‌رانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی عێراق، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته پێكهاته‌ی سوننه دووچاری فه‌رامۆشكردن و كوشتن و ئاواره‌یی و گرتن و هه‌موو تاوانێكی تر ده‌بێته‌وه، هه‌رچی ئه‌و سوننانهن كه هاوكاری داعشیان كردووه و چوونه‌ته ریزه‌كانی ئێمه وه‌ك هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه، به ئاشكرا بێبه‌ریبوونی خۆمان له‌وان راگه‌یاندووه، بۆیه ئه‌مڕۆ وای ده‌بینین ئیتر سوننه ناتوانن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێكی مه‌زه‌وی و ئاینیدا بژین، حكوومه‌تێكی سه‌ر به‌لایه‌نێكی ئاینی، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانێكی فاشیل.
ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین چه‌ندان تاوانی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر سوننه‌دا ده‌كرێت له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هیتریش، ئه‌وان تاوان ده‌كه‌ن و داعش تاوان ده‌كات هه‌موو ئه‌وانه‌ش له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانی عێراق له‌وانه‌ش له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی سوننه، ئه‌وان ده‌گیرێن و ده‌كوژرێن و ئاواره ده‌كرێن، واته هه‌مان ئه‌و تاوانانه‌ی داعش كردوویه‌تی هه‌ر ماوه، بۆیه عه‌ره‌بی سوننه بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێكیان له‌وانه‌ی ناوچه‌كانیان ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌یگرێته‌وه و ئه‌وان چوونه‌ته پاڵ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه ئه‌وانی پاراستووه، بۆیه ناوچه‌كانی ئه‌وان كوردستانییه، به‌شی دووه‌م ئه‌وانه‌ن له‌ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و فه‌یله‌قی قودسی ئێرانین و ئه‌وان له‌و ناوچانه‌دا تاوان له به‌رامبه‌ر سوننه ده‌كه‌ن.
وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه بڕیاری خۆمان دا كه هه‌رێمێكی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌رێمێكی سوننه‌مان هه‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ردنی هه‌رێمه‌كه سوننه خۆیان بن، له سه‌رانی سوننه و هه‌رچی نه‌ته‌وه و مه‌زه‌وێكی تریش وه‌ك شیعه و كورد و ئاینه‌كانی تریش له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌بن، ئه‌وان هه‌ر پله یه‌ك ده‌بن و هه‌مان مافی عه‌ره‌بی سوننه‌یان ده‌بێت.
*ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی سوننه ده‌یانگرێته‌وه كامانه‌ن؟
هه‌رێمی داهاتووی سوننه شه‌ش پارێزگا ده‌گرێته‌وه، به‌شێكی به‌غدای پایه‌ته‌خت و به‌شێكی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین به‌بێ خورماتوو، واته ئه‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه به‌ناوی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان كه له ریفراندۆمی كوردستان ده‌نگیان دا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی سوننه‌دا ده‌بن، هه‌رچی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نبار و به‌غدا ئه‌وانه هه‌رێمه‌كه پێك دێنن.
*وه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌رێمی سوننه تاوتوێتان كردووه له رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پێوه‌ندییه‌كانی، له‌گه‌ڵ به‌غدا پێوه‌ندیتان چۆن ده‌بێت؟
ئێمه ئه‌گه‌ر له حكوومه‌تی به‌غدا رازی بووینایه و دانمان پێیدا بنایه، داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه‌مان نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش دادوه‌رانه بوایه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ سوننه، ئه‌وا داوای هه‌رێممان نه‌ده‌كرد، ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقێكی دیموكراتی و فیدراڵین و وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه پێشتر داوای مافی خۆمان كردووه، به‌ڵام به‌غدا گرنگی به سوننه نه‌داوه. دوای كۆنگره‌كه روو ده‌كه‌ینه به‌غدا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌وباره‌وه و له بڕیاره‌كه‌شمان په‌شیمان نابینه‌وه.
*دامه‌زراندنی هه‌رێمی سوننه كاردانه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ ساڵانێك له نه‌هامه‌تی سوننه له كوشتن و وێرانكردنی ناوچه‌كانیان و ئاواره‌كردنیان و نه‌مانی متمانه به حكوومه‌تێكی شیعه؟
وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه بڕیارمان داوه و به‌م نێزیكانهش له كۆنگره‌یه‌كی فره‌وان و فه‌رمی بۆ هه‌موو هۆزه‌كانی سوننه و هه‌موو سه‌ركرده و به‌شێك له سیاسه‌توانان و كه‌سایه‌تی و ئه‌كادیمییه‌كانی سوننه كۆ ده‌بینه‌وه و هه‌رێمه‌كه راده‌گه‌یه‌نین، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه به‌م نێزیكانه كۆنگره‌یه‌كی گشتی دێته سازكردن و هه‌موو سوننه به‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش به ته‌واوه‌تی داوای جه‌ماوه‌ری سوننه‌یه و سه‌رانی سوننه ته‌نیا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، كه گه‌یشتنه بڕوا كه ئیتر ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته‌دا بژین.
* پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن هه‌موو سوننه‌وه به هه‌موو هۆز و لایه‌نه سیاسییه‌كانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت؟
ئێمه ئه‌و بڕیاره‌مان دا و ئه‌وه‌ش بڕیاری هه‌موو عه‌ره‌بی سوننه‌یه له سه‌ركرده‌كانیان و به‌شێك له سیاسه‌توانانیان كه هه‌مان بیر و بۆچوون و ئاراسته‌یان هه‌یه، بڕیارمان داوه كه بیبینه خاوه‌ن هه‌رێمی خۆمان و بۆ حكوومه‌تێكی فاشیل نه‌گه‌ڕێینه‌وه و هه‌رێمه‌كه‌ش به هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی فیدراڵی ده‌بێت و هه‌مان پێوه‌ندیشمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی.
ئێسته وای داده‌نێین كه عێراق دابه‌ش كراوه، شیعه خاوه‌نی هه‌رێمی خۆیانن و كوردستان هه‌رێمه، بۆیه وه‌ك سوننه چیتر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق نامێنینه‌وه كه هه‌زاران تاوانی ئه‌نجام داوه و خیانه‌تی له‌گه‌ل هه‌موو گه‌لی عێراق كردووه.
*ئاخۆ ئێسته سوننه له‌و بارهدان كه بڕیارێكی وا بده‌ن و یهكگوتاریان هه‌یه؟
ئه‌و كۆنگره‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا دێته سازكردن، كار بۆ یه‌كخستنی گوتار و كۆكردنه‌وه‌ی سوننه ده‌كات و هه‌رچی ئه‌و بیرۆكه‌ش ره‌ت بكاته‌وه هه‌ر له‌و كۆنگره‌دا بێبه‌ریبوونی خۆمان لێی راده‌گه‌یه‌نین.
*ئه‌و بڕیاره‌تان پێوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه چییه؟
هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی هه‌وڵی به‌ده‌وڵه‌تبوون بدات، چونكه نایه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی فاشیلدا بمێنێته‌وه ئه‌و هه‌لی باشی وتوێژی به به‌غدا دا و چه‌ندان شاندی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم پێ نه‌بوو، ئه‌و بڕیاره‌ی ئێمه‌ش وه‌ك سوننه بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێم له‌و سۆنگه‌وه هاتووه كه وای ده‌بینین ئه‌و حكوومه‌ته سه‌فه‌وییه و ئاینییه و بڕیاره‌كانی ده‌یدات عێراقی نین و ده‌ره‌كین، باش ده‌زانین كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته سوننه سه‌ركوت ده‌كرێن.
*ئاخۆ پاڵپشتییه‌كی ده‌ره‌كی بۆ هه‌رێمی سوننه هه‌یه؟
وه‌ك هه‌رێمی سوننه پێویستی و بڕیارێكی ناوخۆیه، به‌ڵام په‌یام ره‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی ئێمه وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه بڕیاری ههرێمبوونمان داوه، بۆیه وه‌ك پاڵپشتی هی خۆمان ده‌بێت و خۆمان كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
*بۆچوونی كۆنگره‌ی عه‌ره‌بی سوننه كه له كۆتای سێپتێمبه‌ر به‌ڕێوه چوو، له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان چی بوو؟
بۆچوونی عه‌ره‌بی سوننه و به‌شدارانی كۆنگره‌كه ئه‌رێنی بوو كه پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشان دا، ئه‌وان هانی عه‌ره‌بی سنووری ناوچه‌كانی كوردستانیان دا كه ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن و تیایدا بژین كه ده‌بێته ده‌وڵه‌تی هه‌مووان، بۆیه وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه پێشوازی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ین و خۆشمان به‌شداریمان له ریفراندۆم كرد.
*له لێدوانه‌كانی نووری مالیكی به راشكاوانه ریفراندۆمی كورد به گورزێك بۆ به‌ره‌ی شیعه و ئێران له قه‌ڵه‌م ده‌دات، خوێندنه‌وه‌ی تۆ بۆ قسه‌كانی چییه؟
خۆی ئه‌و پرسانه له سه‌ره‌تاوه نووری مالیكی دروستی كردن، ئه‌و هاوبه‌شه له تاوانه‌كانی له عێراق له دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئهتنییهكان روو ده‌دات به‌تایبه‌تی كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر، ته‌نانه‌ت هه‌موو تاوانه‌كانی له عێراق رووی داوه مالیكی هاوبه‌شه تیادا، ئێسته‌ش ده‌یه‌وێت یه‌ك عێراق هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی زیاتر له سوننه بكاته‌وه له دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، مالیكی به نهێنی رێنوێنی ده‌داته حه‌شدی شه‌عبی به كوشتن و ئاواره‌كردنی سوننه، بۆیه ئێمه وه‌ك تاوانبارێك دایده‌نێین كه ئه‌و هاوبه‌شی داعش بوو و هه‌ر خۆشی داعشی هێنا عێراق و ئه‌مڕۆش پێشوازی له هاتنی داعش بۆ نزیك سنووره‌كانی عێراق ده‌كات، لێدوانه‌كانی مالیكی به‌هێند وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌و لایه‌نگری ئێران ده‌كات.
*وه‌ك هۆزه‌كانی مووسڵ كاتی نه‌هاتووه راپۆرتی كه‌وتنی مووسڵ زیندوو بكه‌نه‌وه و داوای لێپرسینه‌وه له تاوانكاران بكه‌ن؟
هۆكار و چۆنیه‌تیی كه‌وتنی مووسڵ به‌ده‌ستی داعش زانراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر یاسا و په‌رله‌مانێكی دادوه‌رانه له عێراق هه‌بووایه، یه‌كه‌م كه‌س كه ده‌بوو دادگایی بكرایه نووری مالیكی بوو، راپۆرتی كه‌وتنی مووسڵ نوجێفی تۆمه‌تبار كرد، به‌ڵام مالیكی نا، چونكه ئه‌و پۆستێكی باڵای هه‌یه و خۆی سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری راپۆرتی هۆكاری كه‌وتنی مووسڵی كردووه.
*سێ ساڵی هاتنی داعش و جه‌نگه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه سوننه‌كان بووه هۆی ویڕانبوونی ژێرخانی ناوچه‌كه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئه‌وانه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شیعه و ئێران نه‌بوو له‌وان؟
ئه‌وه‌ی له سێ ساڵی رابردوو و به‌ر له‌وه‌ش رووی دا هه‌مووی له‌سه‌ر سه‌ری سوننه بوو، ئێسته چه‌ندان قوتابخانه به‌ناوی خومه‌ینی و نوێنه‌رایه‌تی ئێران له ناوچه‌كانی به‌رتله و هیتریش ده‌كرێنه‌وه، بۆیه بابه‌ته‌كه دیاره ئێوه وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه ئێوه‌مان ناوێت و لای ئێمه‌ش نه‌مێنێنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه تاوانتان له به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ین، بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌ش له مووسڵ ده‌بینین له رفاندن و كوشتن راگواستن له به‌رامبه‌ر سوننه ده‌كرێت.
ئێسته هه‌ڕه‌شه له دژی ئه‌و سه‌رانه‌ی سوننه هه‌یه كه داوای هه‌رێمی سوننه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سه‌رانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، بۆیه ئه‌گه‌ر ببینین كه سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له سه‌رانی سوننه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكات، جا چۆن به‌یه‌كه‌وه له یه‌ك وڵات‌دا بژین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌رێمی سوننه بۆ كاتێكی تر دوا بخه‌ین، ئه‌و كات ئێمه خۆمان خه‌ڵكی سوننه له ده‌ست ده‌ده‌ین، بۆیه زۆر پێویسته كه بڕیاره‌كه سه‌ربگرێت و رێوشوێنه‌كانی دیاری بكرێن وه‌ك سنووره‌كانی، بۆیه له عێراق گیانی تایفه‌یی گه‌وره هه‌یه كه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه سوننه‌كان بێت ئه‌وان ده‌یگوازنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
*به وردی كۆنگره‌ی فره‌وانی سوننه كه‌ی و له كوێدا دێته سازكردن و كێ تیایدا به‌شدار ده‌بێت؟
كۆنگره‌كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا دێته سازكردن، واته كه‌متر یان زیاتر له مانگێك و كه هۆزه‌كانی سوننه و سه‌رانی سوننه و ئه‌و سیاسهتوانانهش كه پێشوازی له بیرۆكه‌ی هه‌رێمی سوننه ده‌كه‌ن، كه تیایدا هه‌رێمی سوننه له به‌رده‌م میدیاكان و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دنیا دێته راگه‌یاندن و په‌یامی عه‌ره‌بی سوننه ده‌گه‌یه‌نرێته وڵاتانی عه‌ربی و دنیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتییان بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌كه‌یان، به‌ڵام تا ئێسته شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه دیار نییه كه هه‌ولێره یان توركیا یان ئوردن.