هاوكات له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ى هێزی زیاتر له‌سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، عه‌بادی راى ده‌گه‌یه‌نێ سوپا دژى كوردستان به‌كار ناهێنێت. جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه به مانای شكستى ریفراندۆم دێ كه ئه‌و ناوچانه ده‌نگیان پێى داوه، شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیش ده‌ڵێ حكوومه‌تى عێراق هه‌مان ته‌كتیكی دژ به داعش كه له فه‌لووجه ئه‌نجامی دا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ش دووباره‌ى ده‌كاته‌وه و حه‌شد شه‌ڕه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێنێت. فه‌رمانده‌ى داقوقی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ سه‌ركرده‌كانى حشد ده‌ڵێن پابه‌ندى بڕیاره‌كانى سه‌ره‌وه‌ین هه‌ر چ بڕیارێك بدات.
دواى كۆتایی هاتنى كرده‌وه‌گه‌لی حه‌ویجه، ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵی داعش له سنووری هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سوپاى عێراق كۆتاییان هات، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه چه‌ند شارۆكه‌یه‌كه له سنووری پارێزگاى ئه‌نبار، به‌ڵام هێنانى هێزێكى زۆر بۆ به‌ره‌كانى پێشه‌وه و جێگیر كردنى به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستانى ناچار كردووه پێشمه‌رگه بخه‌نه حاله‌تى ئاماده‌باشی توند.
شه‌وى رابردوو چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك له میحوه‌ری داقوق به رووى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ته‌قێنران، به‌ڵام هه‌رزوو سه‌ركرده‌كانى پێشمه‌رگه و حه‌شد ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ته‌قه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى داعش كراوه كه له‌و ناوچه‌یه هێشتا ماونه‌ته‌وه.
به‌ڵام فه‌رمانده‌ى میحوه‌ری داقوق نایشارێته‌وه كه ده‌مێكه له ئاماده‌باشی توندان و هێزه‌كانى عێراقیش ژماره‌یه‌كی زۆریان له سه‌نگه‌ره‌كانیان خۆیان قایم كردووه.
له‌گه‌ڵ توندبوونى بارگرژی نێوان هێزه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له په‌یامێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ى فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى عێراق سوپا دژى هاوڵاتیانى كورد به‌كار ناهێنێت و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌ركی سوپا پاراستنى یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و پاراستنى هاووڵاتییان و سه‌رچاوه سروشتییه نیشتمانییه‌كانه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارچێوه‌ى یه‌كه‌م و دووباره كردنه‌وه‌ى گوتاری تایفه‌گه‌ری و دابه‌شكردنى عێراق.
ئه‌و قسانه‌ى عه‌بادى له كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه عێراقییه‌كان له پارێزگاى ئه‌نبار كه دوا مۆڵگه‌ى داعش ته‌نیا له چه‌ند شارۆكه‌یه‌كى ئه‌و شاره ماوه.
قادر ره‌زگه‌یی جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه هه‌وڵى ناوه‌خۆ و ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانان هه‌یه كه دۆخه‌كه و بارگرژییه‌كه شه‌ڕى لێ نه‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه نایانه‌وێت دۆخه‌كه شه‌ڕى لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌ڵام كه‌یسى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌یسێكى هه‌ستیاره و به‌پێى به‌دواچوون جوله‌ى سه‌ربازی هه‌یه و له هه‌ندێك شوێن له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ى زۆر هه‌بووه و ته‌قه‌ش بۆ ده‌رخستنى تواناى سه‌ربازی خۆیان.
له‌باره‌ى تێگه‌یشتنی حكوومه‌تى عێراق كه به مافى خۆیان ده‌زانن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى پێش هاتنى داعش و جوله‌ى سوپاش له‌وباره‌یه‌وه به جوله‌ى شه‌ڕى لێك ناده‌نه‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پێشمه‌رگه ده‌ڵێ ئه‌و ناوچانه به خوێن ئازاد كراون و ماده‌ى 140ى پێ جێبه‌جێ كراوه.
قادر ره‌زگه‌یی ده‌ڵێ بێگومان ئه‌وان جوله‌ى سه‌ربازی خۆیان به جوله‌ى شه‌ڕ دانانێن و ناشڵێن شكستمان خواردووه، گوتى" بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه نابێت له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بكشێته‌وه به ماناى ده‌ستبه‌ردار بوونى كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه دێت، به ماناى شكستى ریفراندۆمیش دێت كه خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌نگی بۆ داوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ تاكه چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌یه نه‌ك به هێز و شه‌ڕ چاره‌نووسی یه‌كلا ببێته‌وه، گوتى" بڕیاری په‌رله‌مان و سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان مانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌یه له‌و ناوچانه".
لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر فه‌رمانده‌ى میحوه‌ری داقوقی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ڵێ له ئاماده‌باشى ته‌واودان و هێزى پێشمه‌رگه له‌و ناوچه‌یه ناكشێته‌وه. گوتى" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ملماندا بێت ئه‌وا شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ین و ناوچه‌كه چۆڵ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش چۆڵى بكه‌ین ئه‌وا كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانمان لێمان قبوڵ ناكه‌ن".
زیاتر گوتى" ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ى كوردستانین و حكوومه‌تى عێراق ماده‌ى 140ى جێبه‌جێ نه‌كردووه و پێشمه‌رگه به خوێنى خۆی جێبه‌جێ كردووه بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چۆڵى ناكه‌ین".
لیوا محه‌مه‌د له‌باره‌ى ته‌قه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌مم 11ى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌ڵێ ته‌قه‌كه چه‌ند داعشێك كردوویانه كه ژماره‌یان 40 داعشێك ده‌بێ و ده‌یانه‌وێ كێشه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، گوتى" له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى حه‌شد له داقوق قسه‌مان كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌موو شتێك به فه‌رمانه، تا فه‌رمانمان پێ نه‌كرێت هیچ جوله‌یه‌ك ناكه‌ین".
ره‌بیع جواری شاره‌زای سه‌ربازی له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ هه‌ردوولا زیان ده‌كه‌ن، بۆیه گرنگه گفتوگۆ بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
جواری ده‌ڵێ ده‌بێ ناوبژێكى نێوده‌وڵه‌تى له نێوان عێراق و كوردستان هه‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 كه له ماوه‌ى رابردوودا حكوومه‌تى عێراق جێبه‌جێ نه‌كردووه، چونكه كۆى كێشه‌كان ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یه كه حكوومه‌تى عێراق به مافى خۆى ده‌زانێت سوپا و هێزى چه‌كداری بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه پێش هاتنى داعش له‌وێ بوونه، به‌ڵام كه پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنتڕۆڵی داعش رزگار كرد ئاماده‌نییه چۆڵى بكات، ئه‌مه‌ش مافی خۆیه‌تى چونكه سوپاى عێراق ئاماده نه‌بووه به‌رگری له‌و ناوچانه بكات.
جواری ئاماژه‌ى به ته‌كتیكى رێككه‌وتنى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو كرد له چۆڵ كردنى فه‌لووجه كاتێك به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بوایه رێگه‌یه‌كى ئارام بۆ داعش هه‌بێت كه ژماره‌یان هه‌زار و 500 چه‌كدار ده‌بوون تا فه‌لووجه چۆڵ بكه‌ن، عێراق ئه‌وه‌ى كرد، به‌ڵام دواتر به حه‌شدى شه‌عبی له داعشى دا كه پاشان ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى له به‌غدا لێ كه‌وته‌وه.
گوتى" به دوور نازانرێ میلیشیاكانى حه‌شد ته‌قه‌ى یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه بكه‌ن و دواتر هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقی بێنه ناو شه‌ڕه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاسان نییه و كوردستان وه‌ك داعش نییه و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراقن و ژووری كرده‌وه‌گه‌لی هاوبه‌ش هه‌یه".
زیاتر گوتى" ته‌نانه‌ت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كوردستان ناكه‌ین، به‌ڵام لێدوانه‌كانى هادی عامری و ئه‌بوموهه‌ندیس و نووری مالیكى و حزبه شیعییه‌كان شتێكى تره و گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر عه‌بادی به پشتگیری ئێران كه هانى میلیشیاكانى شیعه ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی عێراقی بۆ ئه‌و ناوچانه".
جواری ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو به‌شێك له ململانێ و گرژییه‌كانى ئێسته هه‌یه هه‌وڵێكه بۆ داهاتوو كه حه‌شدى شه‌عبی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانى حكوومه‌تى عێراق بگرێت هاوشێوه‌ى ئێران هێزی یه‌كه‌می پارێزه‌ری ویلایه‌تى فقهی بێت و سوپاى عێراقیش سوپایه‌كى ره‌مزی و لاواز بێت.