محه‌مه‌د عه‌زیزی كه ناسراوه به (موهیس)، كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فره‌كولتووری شاری تورك‌و له وڵاتی فینلاند وه‌رگرت.
پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فره‌كولتووری، به گشتی خزمه‌ت به هه‌موو كولتووره‌كان ده‌كات و له نێویدا ده‌توانێت خزمه‌ت به ڕه‌وه‌ندی كوردی بكات له وڵاتی فینلاند.
ئه‌م پۆسته ده‌توانێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه كولتووره‌كانی فینلاند چۆن بڕیار له‌سه‌ر خوێندنی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن؟ و چۆن كولتووره‌كان ده‌توانن ڕۆڵیان هه‌بێت له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان؟
موهیس عه‌زیزی كه‌سێكی كورده و له‌ناو حزبی كۆكۆمووسدایه كه حزبه‌كه به پێی ئاماری ئێسته گه‌وره‌ترین حزبی فینلاندی، حزبی كۆكۆموس ئێسته پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و په‌روه‌رده و ناوخۆی له فینله‌ند وه‌رگرتووه، موهیس عه‌زیزی بۆ ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ كراوه به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فره‌كولتووری شاره‌وانی تورك‌و، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ڕابردوودا بۆ دووه‌م جار وه‌ك ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
كۆماری فینلاند، یه‌كێكه له وڵاته‌كانی ئه‌وروپییه سكاندیناڤییه‌كان كه ده‌كه‌وێته باكووڕی كیشوه‌ری ئه‌وروپاوه، ئه‌م وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیا، له باكووره‌وه له‌گه‌ڵ نۆ‌رویژ و له ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید هاوسنووره، پایته‌ختی فینلاند شاری هێلسینكییه.
به پێی ئاماره‌كانی ساڵی ٢٠١٤ ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی فینلاند ٥,٤٤٣,٤٩٧ كه‌س بووه كه ده‌كاته ٠.٠٨ له‌سه‌تی ڕێژه‌ی خه‌ڵكی جیهان. ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ٤٢.٥ ساڵه، هه‌روه‌ها ٨٤ له‌سه‌ته‌ی دانیشتوانی وڵات له شاره‌كاندا ده‌ژین.