روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:03:08:10/10/2016 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكیدا باس لە كێشەكان و بەربەستەكانی ئەمساڵی كارەبا دەكات كە پێشبینی دەكرێت لە وەزری زستان دووچاری ببێت .

روونكردنەوەكە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی نەبوونی بودجە بۆ سیانە و فراوان بوونی شار و شارۆكەكان و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا بار گرانیەكی زۆر لەسەر بگۆڕەكانی كارەبا و ئەو پلانەی پێشتر وەزارەت دایڕشتبوو، بۆ پێدانی سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان لە وەرزی زستاندا، دروست بووە.

ئاماژە دراوە كە ئێمە دەمانەوێت لە وەرزی زستان درێژترین كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاووڵاتییان بدەین بۆ ئەم مەبەستەش چەندان پێشنیاز و ڕاسپاردەمان داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە لە دەسەلاتی وەزارەتی كارەبا نییە.

لە بەشێكی تری ڕوونكردنەوەكە هاتووە، ئێمە لە وەزارەتی كارەبا لە سنوورداری توانای دارایی هەرێمی كوردستان تێ دەگەین، هەوڵ دەدەین بەهاوكاری حكوومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی دارایی درێژترین ماوەی كارەبا لە وەرزی زستان بە هاوبەشانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بدەین.

دوێنێ یەكشەم "وشە" بڵاوی كردەوە، كە بەهۆی لەكاركەوتنی 10 وێستگەی كارەبا لە هەرێمی كوردستان، لە وەرزی زستان وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێ 10 بۆ 12 سەعات كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

وشە/رامیار جەواد.


وشە - وشه‌