دەرماڵەیەكی تر بەو مامۆستایانە دەدرێت

:: PM:08:32:12/10/2017 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوی خەرجكردنی دەرماڵەیەكی تایبەت بە مامۆستایانی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 12ی تشرینی یەكەم، بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە ناردنی ناوی ئەو مامۆستایانەی كە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن و دەرچووی پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایان و مەڵبەندی مامۆستایان و یان ئەوانەی خوێندنیان پێنج ساڵ بووە بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی تایبەت.

لە نووسراوەكە كە گشتاندنی تەواوی پەروەردەكان كراوە و "وشە" كۆپییەكی بڵاو دەكاتەوە، باس لەوەیش كراوە كە مامۆستایانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس ڕێژەی دەرماڵەیان بۆ 45% بەرز دەكرێتەوە، بە مەرجێك فەرمانی ویزاریی كارگێری هەبێت.

دەقی نووسراوەكە:





وشە - سه‌رخێڵ هاشم