منداڵ به كورته‌باڵا هه‌ژمار ده‌كرێت، كاتێك دوو ستاندهرد له باڵای ئاسایی بۆ ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی خۆی كه‌متر بوو، كورتی باڵا له‌وانه‌یه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بێت یاخوود له‌وانه‌یه منداڵه‌كه له‌ش ساغ بێت و به‌ڵام باڵای كورت بێت له‌چاو هاو ته‌مه‌نی خۆی.
د. ده‌وه‌ن دڵشاد پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به "وشه"ی گوت، چاودێریكردنی درێژیى باڵا گرنگه بۆ منداڵ كه هه‌رجارێك له سه‌ردانی بۆ لای پزیشك یاخوود ئه‌و شوێنه‌ى كه چاودێرى منداڵی لێ ده‌كرێت. كاتێك درێژى باڵا ده‌پێورێت، پێویسته بخرێته سه‌ر چارتى گه‌شه (Growth Chart) و به‌راوردی پێ بكرێت به درێژیی ئاسایی هه‌مان ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، وا باشتره كه زیاتر له یه‌ك ژماره‌ت هه‌بێت بۆ درێژیی ئه‌و دوو باڵا پێوانه‌ییه، پێویسته به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش مانگ له نێوانیاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه به باڵاكورت یان نۆرماڵ هه‌ژمار بكرێت، چونكه به چاودێریكردنی درێژیی باڵا، پزیشكی چاو‌دێر ده‌زانێت ئایا ئه‌و منداڵه درێژ ده‌بێت به گوێره‌ی پێویست یان له درێژبوون وه‌ستاوه یان سسته.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی باڵایان كورته، ته‌ندروست دیارن، بۆیه گرنگه كه جیاوازیی بكرێت له نێوان باڵاكورتی كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كه باڵایان كورته به‌هۆی كورتیی دایك و باوك یان ئه‌وانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وردیله‌ن و دوای 10 ساڵی ته‌مه‌نی باڵایان هه‌ڵده‌دات، جیاوازی و ناسینه‌وه‌ی نێوان ئه‌و هۆكارانه له لایه‌ن پزیشكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به ناردنی پشكنینی خوێن و تیشكی X و پێوانی درێژی دایك و باوك. ده‌وه‌ن دڵشاد وای گوت
تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی، منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی باڵای درێژ بێت، پێویستی به هۆرمۆنی گه‌شه هه‌یه كه له هه‌موو مرۆڤێكى ته‌ندروست له رژێنێك له مێشك ده‌رده‌درێت، هه‌ندێك منداڵ هه‌یه ئه‌و رژێنهیان سسته و هۆرمۆنی گه‌شه‌یان كه‌مه، دیاریكردنی كه‌می هۆڕمۆنی گه‌شه كارێكی گرنگه چونكه چه‌ند زووتر دیاری بكرێت چاره‌سه‌ری ئاسانتره.
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ ورده‌كاریی درێژی منداڵ ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، درێژبوونی باڵا له یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌ن زیاترین ڕێژه‌یه كه ده‌وری 25 سم زیاد ده‌كات كه ده‌كاته %50ی درێژیی منداڵ له كاتی له‌دایك بوون كه له ده‌وری 50 سانتیم مه‌تره، پاشان 10 سم بۆ هه‌ر ساڵێكى دوای ئه‌و تاكوو سێ ساڵ پاشان 6 بۆ7 سم له هه‌ر ساڵێك تاكو باڵغ بوون پاشان دیسانه‌وه ڕێژه‌ی درێژبوون زیاد ده‌كاته‌وه بۆ (10)سم له هه‌ر ساڵێك.
درێژیی باڵای چاوه‌ڕوانكراو له گه‌وره‌یی بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌یه بزانرێت به پێوانی درێژی باڵای باوك و دایك وه دابه‌شكردنی به‌سه‌ر دوو دا و 6.5 سم زیادده‌كرێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كوڕ بوو 6.5 سم لێی ده‌رده‌هێندرێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كچ بوو. 10سم له‌وانه‌یه زیاد یان كه‌م ڕووبدات له هه‌ندێك حاڵه‌تدا.
هۆرمۆنی گه‌شه چییه؟
هۆرمۆنی گه‌شه له لایه‌ن چه‌ند خانه‌یه‌ك له رژێنێك له مێشكدا ده‌رده‌درێت، هۆرمۆنی گه‌شه پێویسته و گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی مندالأ گه‌شه بكات هه‌روه‌ها ئه‌و هۆرمۆنه كار له‌سه‌ر پرۆتین و چه‌وری و كاربۆهایدریت له له‌شدا ده‌كات ,ده‌ردانی ئه‌و هۆرمۆنه له‌سه‌ر هه‌ندێك ته‌رازووی مادده‌كان له له‌شدا زیاد و كه‌م ده‌بێت ,هه‌ندێك هۆكاری فسیۆلوجی وا ده‌كات كه ده‌ردانی هۆرمۆنی گه‌شه زۆر بێت وه‌ك: وه‌رزش، خواردنی باش و خه‌وی باش.