زانایانی ده‌مار له زانكۆی "به‌نسلڤانیا" ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ڕێگه‌یه‌كی نوێ و كاریگه‌رییان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای هزر دۆزیوه‌ته‌وه كه له ڕێگه‌ی لێدانی كاره‌با بۆ مێشك ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و پسپۆڕانه، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له ژێر پڕۆژه‌ی "گه‌ڕانه‌وه‌ی توانای هزر" ئه‌نجام دا كه ئامانجیان گه‌شه‌پێدانی كۆئه‌ندامه‌كانی سه‌ر مێشكه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی توانایان لاواز بووه.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه ئه‌نجام درا كه پهركهمیان له‌گه‌ڵدایه و زنجیره‌یه‌ك ئه‌زموونیان له‌سه‌ر تاقی كردنه‌وه، زانایان به دوو گرووپ تاقیكردنهوكهیان ئه‌نجام دا، یه‌كێكیان ئه‌وانه بوون كه له ڕێگه‌ی ترپه‌ی كاره‌باییه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ دانابوون، به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌وان باشتر گه‌یشتوون به ئه‌نجام.
زانایان ئومێد ده‌كه‌ن ئه‌م توێژینانهیان بگاته قۆناغێكی پێشتر و بتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك له‌بیرچوونه‌وه، زه‌هایمه‌ر، خه‌ڵه‌فان و زۆر نه‌خۆشیی تری مێشك بكه‌ن.