گۆرانیبێژى ناسراوى هه‌ولێر به ناچارى به‌هۆى نه‌خۆشیى واز له‌كارى هونه‌رى ده‌هێنێ كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ئاره‌زوو و ئاواتى هه‌میشه‌یی بووه.
لاوین كوردستانی گۆرانیبێژێكی شاری هه‌ولێره، ده‌رباره‌ى هۆكارى وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌كارى هونه‌رى به "وشه"ى راگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌خۆشیى قورگ، چیتر ناتوانم گۆرانى بڵێم و به‌رده‌وام بم له گۆرانى گوتن، چونكه به‌گوته‌ى پزیشك نابێت زیانی پێ ده‌گات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێ، دوو ئاواتم هه‌بوو له ژیانم به‌ڵام هیچ له ئاواته‌كانم نه‌هاته دى، یه‌كه‌م ئاواتم زۆر حه‌زم له‌وه بوو خوێندن ته‌واو بكه‌م، دووه‌میان هونه‌رى گۆرانى گوتن بوو، توشى نه‌خۆشى هاتووم و ناتوانم چاره‌سه‌رى خۆم بكه‌م.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئه‌گه‌ر بتوانێ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ربگرێ، ڕه‌نگه بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر بواره هونه‌رییه‌كه‌ی به‌ڵام له‌به‌ر باری دارایی توانای نییه ئه‌و گه‌شته ته‌ندروسییه بكات.
لاوین له گه‌ڕه‌كى سێتاقانى شارى هه‌ولێر له ساڵى 1984 له‌دایك بووه، ناوى ته‌واوى لاوین نه‌جم جه‌وهه‌ره و له دنیاى هونه‌ر ناسراوه به‌لاوین كوردستانى، له‌ساڵى 2010 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و گۆرانى بۆ ریفراندۆم و پێشمه‌رگه و دایك و هه‌ژاران و براده‌ر و ته‌مه‌ن گوتووه، خاوه‌نى سێدییه‌كى گۆرانییه به‌ناوى وه‌فا كه له هه‌شت تراك پێك هاتووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى