ئه‌لفرێد نۆبڵ هیچ خه‌ڵاتێكی نۆبڵی بۆ زانایانی بیركاری ته‌رخان نه‌كرد و تا ئێسته‌ش خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ زانایانی بیركاری ته‌رخان نه‌كراوه و بوونی نییه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه.
یه‌كه‌م - به‌پێی وه‌سێته‌كه‌ی نۆبڵ كه پێی وابوو له ڕاستیدا بیركاری زانستێكی گرنگ نییه و پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی نییه به ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌وه به به‌راورد به زانسته‌كانی" فیزیا و كیمیا پزیشكی.. هتد"، بۆیه پێی وابوو پێویست ناكات خه‌ڵات به‌م بواره ببه‌خشرێت.
دووه‌م - له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه نۆبڵ ده‌ستی كرد به‌و پڕۆژه‌یه له ڕاستیدا خه‌ڵاتێكی به‌ناوبانگ هه‌بوو بۆ زانایانی بیركاری كه له لایه‌ن پاشای سویدی ده‌به‌خشرا، بۆیه نۆبڵ نه‌یویست پادشا وا هه‌ست بكات كه به به‌خشینی خه‌ڵات له‌م بواره‌دا ده‌یه‌وێت پێشبڕكێی ئه‌و بكات، كه به‌مه له‌وانه‌یه توشی كێشه‌ی زۆر بووبایه‌وه.
سێیه‌م - ئه‌لفرێد نۆبڵ زۆربه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به پاره‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌كڕی و ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیركاری به یه‌كێك له زانسته شایسته‌كان دانه‌نێت بۆ پێدانی خه‌ڵات، چونكه به‌م شێوه‌یه پاره‌یه‌كی كه‌متر له‌سه‌ر خودی نۆبڵ ده‌وه‌ستا بۆ دابینكرنی خه‌ڵاته‌كان.