فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێم لهبارهی ئازادكردنەوەی شارۆچكەی باشیك راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ئاماژه بهوه دهكات كە هێزەكانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە چوونە ناوی شارۆچكهكه و توانیان ماڵ بەماڵی شارۆچكەكە لە تیرۆرستان پاك بكەنەوە.
راگهیندراوهكه ههروهها دهڵێت"لە هێرشێكی بەرفراواندا توانرا شارۆچكەی باشیك ئازاد بكرێتەوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی هاوپەیمانان 14 هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە".
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتوە " تاوەكو كاتژمێر پێنجی ئێوارە هێزەکانی پێشمەرگە توانیان لە هەر سێ قۆڵەوە بچنە نێو شارۆچکەی باشیک و دەست بکەن بە پاککردنەوەی ماڵ بە ماڵی شارۆچکەکە لە تیرۆریستان".
ههولێر/ رامیار جەواد