له باشووری وڵاتی چین، شوێنێكی گه‌شتیاری دروستكراوی لێیه كه له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه گه‌شتیاران سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ئه‌كه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ش پردێكه له شوشه دروست كراوه له به‌رزاییه‌كی زۆری دامێنی چیای "سانهۆگ" كه به‌رزترین چیاییه، گه‌شتیاران پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
پرده‌كه سێ ڕه‌هه‌ندی ئه‌لكیترۆنی به‌هێزه، كاتێك گه‌شتیارێك به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات وا هه‌ست ده‌كه‌یت شووشه‌كه ده‌شكێت و درز ده‌بات و ترسی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێت كه له‌و شوێنه به‌رزه‌دا بكه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نیا بۆ پێكه‌نین و خۆشی و چێژبه‌خشین ئه‌و دیمه‌نه‌یان دروست كردووه له ڕاستیدا هیچ شكاندنێك و درزێك ڕوو نادات له پرده‌كه‌دا.
چین، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 1.3 ملیار كه‌س مه‌زه‌نده كراوه، به‌مه‌ش ده‌بێته پڕ دانیشتووانترین وڵاتی جیهان، چین كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیادا هه‌ڵكه‌وتووه، پایته‌ختی كۆماری خه‌ڵكی چین شاری په‌كینه.