خانمه ڕاگه‌یاندنكار سۆزان كه‌مال له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرم وێنه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و په‌یامێكی له‌سه‌ر نووسیووه و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی خۆشت ئه‌ویستن و پێت وابوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ت ده‌ستت ده‌گرن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه به زه‌ویتدا ئه‌ده‌ن".
زیاتر ده‌ڵێت:"مه‌ودات له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان بپارێزه بۆ ناسینیان ئه‌وه‌نده په‌له‌ت نه‌بێت، ڕۆژگار یه‌ك به‌یه‌كی، ئه‌وانت بۆ ده‌ر ده‌خات، ئه‌و كاته له‌خۆت ده‌ڕه‌نجێیت بۆ ئه‌و بریارانه‌ی داوتن، دوور نییه ڕۆژێك سه‌یر بكه‌یت و ببینیت، ئه‌وانه‌ی بیرت ئه‌كرده‌وه خراپن باشترین كاریان بۆ كردوویت، ئه‌وانه‌ی خۆشت ئه‌ویستن و پێت وابوو بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ت له‌زه‌وی ده‌ستت ئه‌گرن به زه‌ویتدا ئه‌ده‌ن، مه‌به به دادوه‌ری چۆنیه‌تی مرۆڤه‌كان رۆژگار باشترین دادوه‌ره مێشكت به باشی و خراپی ئه‌وانه پر مه‌كه به قسه خۆشه‌كانیان، زۆر دڵ به‌سته مه‌به و به‌قسه‌ی ناخۆشیشیان زوو مهرهنجی ژیانه ئیتر مرۆڤه‌كانیش ئه‌كرێت وه‌ك وه‌رزه‌كان بگۆرێن هه‌ندێك جاریش ناگۆرێن ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوون كه‌تۆ ناسیوتن، به‌ڵام گرنگترینی ئه‌وه‌یه سه‌یر بكه‌یت تا كۆتایی و ببینی كێیه پشتی له‌هه‌مووان. كردوه بۆ (تۆ)".
به‌شێك له هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه له‌م پهیامهدتدا مه‌به‌ستت په‌رواز حوسێنی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رب ئایدڵه، چونكه ناوبروا پێش چه‌ند ڕۆژێك وێنه‌ی تایبه‌تی خۆیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند په‌رواز حوسێن بڵاو كرده‌وه و بۆ ڕۆژی دواتر ئه‌م په‌یامه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سۆزان له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی دوو" بوو، به‌ڵام دواتر له كه‌ناڵی "كورد ماكس" كاری كرد و وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شاشه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ركه‌وت، ئێسته به‌نیازه له كه‌ناڵی "كورد ماكس شۆ" ده‌ر بكه‌وێت.