وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ست كردن به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ڕۆژی سێشه‌م 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت "ئاب/ئۆگه‌ست"ی ئه‌مساڵ ده‌كرێ و له‌و ڕۆژه‌یشدا مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، بۆ ڕۆژی چوارشه‌م و پێنجشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه كه ده‌كاته 18 و 19ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی یه‌كه‌ی 80 و 70ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتووش وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه جیا جیاكانی حكوومه‌ت مووچه‌ی مانگی هه‌شتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.