كاتێك نامه‌یه‌كی نوێت بۆ دێ، به سیم كارتی مۆبایله‌كه بێت یان له ڕێی مه‌سجی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بێت، ته‌نانه‌ت مۆبایله‌كه‌ش داخرابێت، نامه‌كه له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گه‌مژانه‌ترین كێشه‌ی ئایفۆن بووه، به‌ڵام ئایفۆن X ئه‌و گرفته‌ی چاره‌سه‌ر كردووه.
ئایفۆن X زیره‌كانه چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و گرفته كردووه كه زۆر كه‌س ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌كانیان ئاشكرا ده‌بێ، ئایفۆنیان نه‌ده‌كڕی، ئێسته ته‌نیا خاوه‌نی مۆبایله‌كه ده‌توانێ بیبینێ، واته ئامێره‌كه چاوی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه، هه‌ر چاوێكی تر سه‌یری بكات، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی پیشان نادات، ته‌نیا ئاگه‌داری ده‌كاته‌وه كه له‌و ئه‌په نامه‌ی بۆ هاتووه.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه چۆن به‌كار دێ؟
یه‌كێك له نوێكارییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئایفۆن X دروستی كرد، بریتییه له سیسته‌می FaceID كه پێناسه‌ی ڕووی به‌كارهێنه‌ر ده‌كات و له ڕێی ناسینی هێماكانی ده‌موچاوییه‌وه، مۆبایله‌كه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌م سیسته‌مه نوێیه، تایبه‌تمه‌ندیی تری وه‌ك بینینی نامه‌كان ته‌نیا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی تێدایه، به‌ڵام ده‌بێ به‌كارهێنه‌ر خۆی ئه‌و بژارده‌یه هه‌ڵبژێرێ.
سیسته‌می FaceID ڕه‌نگه تاكه سیسته‌می نوێ بێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئایفۆنه نوێیه‌كه‌یدا به‌كاری هێناوه، ته‌واوی سیسته‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ته‌نیا نوێ كراونه‌ته‌وه كه له ڕێی تایبه‌تمه‌ندیی كامێرای TrueDepth له سه‌رووی شاشه‌كه‌وه، ڕووی كه‌سه‌كه ده‌ناسێته‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ناكات ته‌نانه‌ت له نێوان دوانه‌یه‌كیشدا ده‌یانناسێته‌وه كامیان خاوه‌نی مۆبایله‌كه‌یه و ته‌نیا به ده‌موچاوی كه‌سه‌كه خۆی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م چاوی كامێرایه ده‌كرێ جگه بۆ كردنه‌وه‌ی مۆبایل، بۆ به‌كارهێنانی ئه‌په‌كانیش به تایبه‌تی به‌كاری بهێنی، بۆ نموونه مۆبایله‌كه‌ت به كراوه‌یی داوه‌ته ده‌ست كه‌سێكی تر، ئه‌و ئه‌پانه‌ی كه خستووه‌ته ژێر سیسته‌می Face ID، ناتوانێ بیكاته‌وه.
لێره پێویسته بگوترێ له ئاهه‌نگی ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه‌كه، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌پڵ تووشی شه‌رمه‌زاری بوو، چونكه كاتێك ویستی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی به سیسته‌می Face ID بكاته‌وه، نه‌كرایه‌وه و په‌نای بۆ مۆبایلێكی تر برد.