بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی كوردستان به گشتی و شاری كه‌ركووك به تایبه‌ت، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌شداریی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكی كۆماری عێراق، به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆ ببنه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دوا ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، به تایبه‌تی دۆخی شاری كه‌ركووك و جموجۆڵه ته‌ناهییه‌كانی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی له‌و شاره ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یشارده‌وه، فوئاد مه‌عسووم په‌یامی حكوومه‌تی عێراق و قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و ده‌یه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یان كرد، له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر پێی ڕاگه‌یاندوون، هه‌ر كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بێت له‌و شوێنانه‌ی دوای شه‌ڕی داعش گرتوویه‌تییه‌وه ده‌ست، پێش وه‌خته ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌و واده‌یه ته‌واو بوو كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پێشمه‌رگه‌یان دانابوو تا ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ی دیاری‌یان كردووه نه‌كشێنه‌وه، هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆكمه‌یی هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌كه و هه‌ستانی خه‌ڵك كه وه‌ك خۆبه‌ش تا به‌یانی چه‌كیان كردبووه شان و جووڵه‌پێكردنی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكان هیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن.