به‌هۆی قسه‌یه‌كه‌وه كه وه‌زیری كشتوكاڵ له زمانی ده‌رچوو، سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا تووشی قاقای پێكه‌نینێكی هیستیریایی بوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌لێكسه‌نده‌ر تكاچۆف وه‌زیری كشتوكاڵ پێشنیازی پلانێكی بۆ كرد تا له ڕێیه‌وه بتوانن هه‌نارده‌ی گۆشت بۆ وڵاتان بكه‌ن، تێیدا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ئه‌ڵمانیا ئه‌و جۆره پلانه‌ی تاقی كردووه‌ته‌وه و له ناردنی گۆشتی به‌راز بۆ ژاپۆن و چین و ئه‌نده‌نووسیا سه‌ركه‌وتوو بووه.
كاتێك وه‌زیر ناوی ئه‌نده‌نووسیای هێنا، پوتین پچڕا له پێكه‌نیندا، پێی گوت ئه‌وان وڵاتێكی مسوڵمانن و به‌راز ناخۆن، ئه‌مه‌ت له كوێ هێنا كه ئه‌ڵمانیا به‌رازیان بۆ ده‌نێرێ؟ ئیتر دوای ئه‌وه‌ش پێكه‌نینه‌كه نه‌وه‌ستا و به‌رده‌وام بوو.
وه‌زیری كشتوكاڵ بۆ ئه‌وه‌ی سوور بێت له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی گوتی: "له‌مه‌ودوا ده‌یخۆن"، پوتینیش وه‌ڵامی دایه‌وه "نه‌خێر هه‌رگیز نایخۆن" و پێكه‌نینه‌كه بووه قاقا، ئینجا ئه‌لێكسه‌نده‌ر تكاچۆف گوتی، ببووره مه‌به‌ستم كۆریای باشوور بوو.