كه‌مێك به‌ر له ئێسته، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێ كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ و بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌موو باڵه‌كانی یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌شدارن تێیدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌شداریی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆكی كۆماری عێراق له كۆبوونهوهكهدان و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی له‌سه‌ر دوا ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، به تایبه‌تی دۆخی شاری كه‌ركووك و جموجۆڵه ته‌ناهییه‌كانی میلیشای حه‌شدی شه‌عبی له‌و شاره ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یشارده‌وه، فوئاد مه‌عسووم په‌یامی حكوومه‌تی عێراق و قاسم سلێمانی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و ده‌یه‌وێ دوای ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یان كرد، له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر پێی ڕاگه‌یاندوون، هه‌ر كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بێت له‌و شوێنانه‌ی دوای شه‌ڕی داعش گرتوویه‌تییه‌وه ده‌ست، پێش وه‌خته ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو ئه‌و واده‌یه ته‌واو بوو كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پێشمه‌رگه‌یان دانابوو تا ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌ی دیاری‌یان كردووه نه‌كشێنه‌وه، هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام تۆكمه‌یی هێزی پێشمه‌رگه له شاره‌كه و هه‌ستانی خه‌ڵك كه وه‌ك خۆبه‌ش تا به‌یانی چه‌كیان كردبووه شان و جووڵه‌پێكردنی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكان هیچ جووڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن.