كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌رسێ سنووری خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخست به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكار و واده‌ی داخستنه‌كه‌ی دیاری بكات، ئه‌مه‌یش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی تاران به‌هۆی شكستهێنانی له هاندانی میلیشیاكان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك له شه‌وی ڕابردوو لێكده‌درێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سنووری حاجی ئۆمه‌ران به "وشه"ی گوت، له به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه، سنووری سنووره‌كه به‌ڕووی گه‌شتیاران و بازرگاناندا داخراوه و نایه‌ڵن هیچ ئۆتۆمبێێكی بارهه‌ڵگریش هاتوچۆ بكه‌ن.
داخستنی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، هاوكاته له‌گه‌ڵ داخستی خاڵه سنوورییه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌رگه‌ی هه‌موو ده‌روازه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخستووه.
داخستنی ئه‌و سنوورانه ته‌نیا بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه، واته هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی پێ بێت، ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هیچ هاووڵاتییه‌ك به ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق ناتوانێ هاتوچۆ بكات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه حكوومه‌تی ئێران خاڵه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، له‌وه‌ته‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی ئه‌یلوول ئه‌نجام دراوه، چه‌ند جارێكی تریش داخراون و دواتر كراونه‌ته‌وه.
شه‌وی ڕابردوو میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووكیان ده‌كرد و ئێران و به‌شێكی سوپای پاسدارانیش له‌گه‌ڵیاندا له سه‌نگه‌ره‌كان بوون و ئه‌مڕۆیش ڕۆژنامه‌ی "شه‌رقلئه‌وسه‌ت" بڵاوی كرده‌وه، كه قاسم سوله‌یمانی پیلانی گرتنی كه‌ركووكی له سلێمانی داڕشتووه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوپه‌یمانان و سوڕانه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ركووك، میلیشیاكان نه‌یانوێرا هێرش بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به شكستی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه له تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌واوی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان داخست.