جێگری سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی رابگیرێ، ئێمه‌ش پرۆتۆكۆلی پشكنینی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه ڕاده‌گرین، چونكه ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه پابه‌ندی هیچ شتێكی تر نابێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی جێگری سه‌رۆكی ئێران و سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانی، هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی چوونی پشكنه‌ره‌كانی كرد و له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، به‌شێكی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه، هاتنی پرۆتۆكۆلی هاتنی پشكنه‌ره‌كانه بۆ سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكاری بكرێ، ئێمه‌ش پابه‌ندی هاتنی ئه‌و پشكنه‌رانه نابین، چونكه پێوه‌سته به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، دۆسیه‌ی پشكنینی مۆڵگه سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیش دوای سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوكی داخراوه و جارێكی تر له‌به‌ر بڕیارێكی ئێران ئه‌و ده‌رگه‌یه ناكه‌ینه‌وه و ڕێ ناده‌ین شوێنه سه‌ربازییه‌كانمان بپشكنرێت.
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ پرۆتۆكۆلی نوێی ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا كرد و گوتی، ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕێی تۆقاندنی پشكنه‌ره‌كانه‌وه، نه‌یانهێشتووه ته‌واوی كێڵگه و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بپشكنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و وڵاته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئاشتی بقۆزنه‌وه، بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كاریان هێناوه و له بنه‌ماكانی لایان داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له ستراتیجێكی نوێ كرد به‌رامبه‌ر ئێران، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ئێران نابێ بگات به چه‌كی ناوكی و ده‌بێ سزا به‌سه‌ر سوپای پاسداران بدرێ و به سوپایه‌كی پیس ناوی بردووه كه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر خه‌رج كردووه.