هه‌ندێك نهێنی لای پیاوان هه‌یه، هه‌رگیز بۆ ژنان نادركێنن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌كه‌یان زۆر نزیكیش بێت و هاوسه‌ری یه‌كتر بن، چونكه دركاندنی ئه‌م نهێنییانه له‌وانه‌یه كێشه بۆ پێوه‌ندییه‌كه‌یان دروست بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆری نهێنییه‌كان به پێی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نێوانیان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام باوترین ئه‌و نهێنییانه‌ی پیاوان له ژنی ده‌شارنه‌وه ئه‌مانه‌ن:
_ قسه له‌گه‌ڵ ژنی تر ده‌كات: پێت ناڵێت ئه‌و كاتانه‌ی تۆی لێ نیت چه‌نده قسه له‌گه‌ڵ ژنی تر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه خیانه‌ت ده‌كات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پێویستی به سۆزێكه لێی نزیك بێت و له دووری تۆ قسه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا ده‌كات.
_ سه‌یركردنی فیلمی ڕووت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانیشی پێدا بنێ كه سه‌یری ده‌كات، ماوه‌ی سه‌یركردنه‌كانیت به دڵنیایییه‌وه لێ ده‌شارێته‌وه.
_ پێت ناڵێ چه‌نده بێز له مووی قژت ده‌كاته‌وه كه له حه‌مام ده‌كه‌وێت: ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تۆ هه‌ست به بێتاقه‌تی نه‌كه‌یت، چونكه ده‌زانێت به‌رگه‌ی زۆر شتت گرتووه له‌به‌ر ئه‌و.
_ حه‌ز ده‌كات وه‌سفی جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی بكه‌یت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز پێت ناڵێ وام پێ بڵێ یان پرسیاری جوانییه‌كه‌ی خۆیت لێ ناكات، به‌ڵام كاتێك پێت ده‌ڵێ جوان و شیرین یان هه‌ر وه‌سفێكی تر، ده‌یه‌وێت تۆش به هه‌مان شێوه كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ت بۆی هه‌بێت.
_ هاوڕێكه‌ت له تۆ جوانتره: ئه‌گه‌ر هاوڕێ یان كه‌سێكی نزیكت له تۆ جوانتر و سه‌رنجڕاكێشتریش بێت، هه‌رگیز ئه‌و شته به تۆ ناڵێت، چونكه له‌به‌رچاوی ئه‌ودا له هه‌موو جوانییه‌ك جوانتری.