چاودێرانی سپۆڕی ئابووری، له‌و بڕوایه‌دان له‌گه‌ڵ گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له ناو وڵاته‌كه‌دا، جارێكی تر دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌خاته‌وه دواوه، له ئێسته‌یشه‌وه گه‌وره كۆمپانیاكان كاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕاگرتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی خۆی كرد و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ش سزاكانی بۆ سه‌ر سوپای پاسداران سه‌پاندن و خستییه لیستی تیرۆره‌وه، چاوه‌ڕێی ده‌نگی كۆنگرێسن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه ببێته بڕیار و به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێ، به‌ڵام له ئێسته‌وه مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر ئابووریی وڵاته‌كه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له ئێسته‌وه به‌شێك له بانك و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بڕیاریان دا، به شێوه‌یه‌كی كاتی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ڕابگرن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چه‌ند
ئاژانسێكی هه‌واڵیی ئێرانی و جیهانی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له ناو ئێران‌دا ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر دروست بووه، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی قورسی ئابووریی پێش كرانه‌وه‌كانی له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه دروست بوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه خۆیان له داهاتوویه‌كی نادیاردان، ته‌واوی سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخستووه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو (13ی تشرینی یه‌كه‌م)،
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا ڕێچكه‌ی ستراتیجیی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا كرد و هه‌مان قسه‌ی پێشووی خۆی دووباره كرده‌وه، ئه‌مه خراپترین رێككه‌وتنه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا واژوو كرابێت، چونكه ڕێگه‌ی به‌و وڵاته دا سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ببه‌زێنن و ئاشكرای ده‌كات، ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕێی تۆقاندنی پشكنه‌ره‌كانه‌وه، نه‌یاهێشتووه ته‌واوی كێڵگه و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بپشكنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و وڵاته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ ئاشتی بقۆزنه‌وه، بۆ مه‌رامه‌كانی خۆیان به‌كاریان هێناوه و له بنه‌ماكانی لایان داوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له ستراتیجێكی نوێ كرد به‌رامبه‌ر ئێران، گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز ئێران نابێ بگات به چه‌كی ناووكی و ده‌بێ سزا به‌سه‌ر سوپای پاسداران بدرێ و به سوپایه‌كی پیس ناوی بردووه كه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر خه‌رج كردووه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار ڕووی له دابه‌زی كردووه، هه‌ر بۆیه بانكه‌كانی ئێران ئاڵوگۆڕی دراویان به ته‌واوی ڕاگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر دانه‌به‌زێت.
حكوومه‌تی ئێران خۆی هێشتا له به‌رده‌م ته‌نگژه‌ی بێكاریدایه و ڕێژه‌كه‌ی به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان 15%ی تێپه‌ڕاندووه، هه‌ر بۆیه، هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، گرفتی ئابووری زۆری بۆ دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن بۆ تاران جێبه‌جێ ببێت، ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێته ژێر داڕمانێكی گه‌وره‌وه.
له 26 ئادار/مارس تا دووی نیسان/ئه‌پریل، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چین، رووسیا، ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له شاری لۆزانی سویسرا به‌رده‌وام بوون له گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران، تا رۆژی دووی نیسان/ئه‌پریل به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و گه‌یشتنی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك و ئێرانیان به رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران ڕاگه‌یاند. ئه‌و رێككه‌وتنه دوای ماوه‌یه‌كی 18 مانگی به‌رپرسانی هه‌ر شه‌ش وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هات، كه له گفۆتوگۆ و دانوستاندنی به‌رده‌وامدا بوون له شاره‌كانی جنێڤ، ڤییه‌نا، نیویۆرك، لۆزان.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له كووره ئه‌تۆمی فۆردۆ بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ چالاكی پیتاندنی یۆرانیۆم وه‌ستێنرا، كووره‌ی ئه‌تۆمی ئاراك ته‌نیا ئاوی قورسی لێ هه‌ڵده‌گیرێ و له كووره‌ی ئه‌تۆمی باكوری ئه‌سفه‌هان بۆ بواری ئاشتی و به‌ڕێژه‌ی 3.67% پیتاندنی یۆرانیۆم ئه‌نجام ده‌درێت. هاوكات ئێران واز له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی دێنێت، له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی دنیا گه‌مارۆی ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، له‌و ڕێككه‌وتنه په‌شیمانه و له گوتارێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌وه خراپترین ڕێككه‌وتن بووه كرابێت و له مانگی نیسانی ڕابردوو داوای پێداچوونه‌وه‌ی كرد، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كرد نوێنه‌ره‌كه‌یان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، داوای پشكنینی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئێران بكات.
پێشتر هێدێر نۆوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ند نه‌بووه به ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنه ناوكییه‌كه، واشنتن سووره له‌سه‌ر دۆسیه‌ی پشكنینی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان و داوا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ناوكی ده‌كات بڕیاری له‌سه‌ر بدات و گوتی: ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه، هێشتا جێی پێداچوونه‌وه‌یه و دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ جارێكی تر چاودێری بكرێ و ئێمه هێشتا چاومان له‌وه‌یه كه ئاژانسی ئه‌تۆمی بۆ وزه‌ی ناوكی پشكنینی خۆی له‌سه‌ر ڕاستیی ئه‌وه ده‌ربخات كه ئایا ئه‌وان پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه.