خانمه ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی "هه‌واڵ عوسمان"، نوێترین وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و پیرۆزبایی ڕۆژی له‌دایكبوونی لێ ده‌كات.
خانمه ئه‌كته‌ری شاری سلێمانی "هه‌واڵ عوسمان" نوێترین وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه: "ئه‌زیزی دڵم پشت و په‌نای من، (21) ساڵه هه‌موو به‌یانی و هه‌موو شه‌وێك سوپاسی خودا ئه‌كه‌م كه تۆی به من به‌خشیووه، ئێسته‌ش ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم زۆرم خۆش ئه‌وێت و خودا تۆم لێنه‌سێنێ و هه‌رده‌م له‌ش ساغ و ته‌ندروست باش بیت و ڕۆژی بوونت پیرۆز".
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه هه‌وادارانی هه‌واڵ عوسمان پیرۆزبایی له‌دایكبوونی ڕزگاری هاوسه‌ریان لێ كردووه و وه‌سفی جوانی هه‌ردووكیان كردوون كه جوانترین هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند، سه‌ركه‌وتووانه تاكو ئێسته به‌رده‌وامن.
هه‌واڵ عوسمان، خوشكی هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمانه ناسراو به "وه‌نه‌وشه" و زیاتر به كاره‌كته‌ری (ژاڵه) له زنجیره درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌ریی ده‌ركردووه، هاوسه‌ری (پشتیوان به‌ده‌وی)ی هونه‌رمه‌نده.