كچه گۆرانیبێژ و شاعیرى لاوى كورد "كانى هه‌ڵه‌بجه‌یی" به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ گۆرانییه‌كى نوێ تۆمار ده‌كات و بڵاوى ده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند "كانى" له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "یار یار ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمه و چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێسته بڵاوم كردووەته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رهه‌مێكى فۆلكلۆرییه و كارى ڤیدیۆ كلیپ و میوزیكى هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر باڤڵ سه‌رهه‌نگ ئه‌نجامى داوه و له ستۆدیۆى یاد میدیا كارى تۆماركردنى بۆ كراوه ".
كانى هه‌ڵه‌بجه‌یی، یه‌كێكه له‌و كچه كوردانه‌ى سه‌ره‌تا به نووسینى شیعر و بڵاوكردووەته‌وه‌ى ڤیدیۆ كلیپى شیعرى ده‌ستى به‌كارى ئه‌ده‌بی كردووه و له شاشه‌كان ده‌ركه‌وتووه، دواتر ده‌ستى به گۆرانى گوتن كردووه و خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه و ئێسته كارى ڕاگه‌یاندن ده‌كات.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى