ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مشه‌و حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، له دوو قۆڵه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
كه‌مێك به‌ر له ئێسته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێی چه‌ند توویتێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مشه‌و به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، له دوو قۆڵه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێرشه‌كانی حه‌شد، له قۆڵه‌كانی تازه - كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ بووه و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی هێرشه‌كه تێكبشكێنێت و له هێرشه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 5 هه‌مه‌ری و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شد سووتێنرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، به چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگری كردنی گه‌ل و خاكی كوردستان.