دوای پێكدادانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، داوای ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه كراوه و هێزی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنی داوه كه هۆكار بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی به‌ریه‌ككه‌وتنی زیاتری نێوان هێزه‌كان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێی هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، داوا له هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، كرده‌ی توندوتیژی رابگرن و هه‌ر دوولا به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
دوای سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه به‌شێكی زۆریان عه‌ره‌ب نه‌بوون، له دوو قۆڵه‌وه (تازه كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ) هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی هێرشه‌كانیان كردووه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك پێكدادان، ده‌یان میلیشیا كوژراون و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هید بوون و پێنج هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی میلیشیاكان سووتێندران و كشانه‌وه.