ترشی گه‌ده به پێكهاته‌یه‌كی گرنگ داده‌نرێت بۆ هه‌رسكردنی خواردن به شێوه‌یه‌كی باش، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك جار به‌هۆكاری ههمهجۆر ترشی گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو سورێنچك و به‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناو گه‌روو و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه تووشی دڵه‌كزێ و سووتانی گه‌ده ده‌بێ.
له ماڵپه‌ڕی"
belmarrahealth " بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێكی هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده و هه‌روه‌ها تووشبوون به سووتانی گه‌ده.
یه‌كێك له هۆكاره‌كان تووشبوون به سووتانی گه‌ده زۆر خواردنی خۆراكه ناتهندروستهكانه و پاڵكه‌وتن دوای خواردنیان روو ده‌دات، یا خه‌وتنه ڕاسته‌وخۆ له دوای خواردنی ژه‌مه خۆراكێكی قورس، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خۆراكه‌كه به باشی هه‌رس نه‌كرێت و ببێته هۆكاری سووتانی گه‌ده، له هه‌مان كاتدا نان خواردن له دره‌نگی شه‌ودا هۆكارێكی تره بۆ سووتانی گه‌ده.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان زۆره، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر تووشی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ببن له چاو كه‌سه كێش لاوازه‌كاندا، پسپۆڕان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن خواردنه پڕ به‌هارات و تونده‌كان وا ده‌كات ترشی گه‌ده زیاد ببێت و ببێته هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌ده‌وه بۆ سورێنچك و تووشبوون به‌نه‌خۆشیی گه‌ده.