ئاسن ماده‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، بوونی له جه‌سته‌دا پێویسته بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین و گه‌یاندنی به‌خانه‌كانی جه‌سته بۆ چالاكبوونی خانه‌كان، هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی وزه و سوڕی گۆڕینی خۆراك بۆ وزه له جه‌سته‌دا.
جه‌سته‌ی مرۆڤ توانای دروستكردنی ئاسنی نییه، بۆیه پێداویستی به‌و ماده‌یه ته‌نیا له‌ڕێی خۆراكه‌وه دابین ده‌كرێت و دابه‌زینی ئاستی پێویست ئاسن له جه‌سته‌دا كه به‌بڕی چوار بۆ پێنج گرام مه‌زه‌نده ده‌كرێت، كێشه‌ی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پێداویستی مرۆڤه‌كان به‌ئاسن به‌پێی ره‌گه‌ز، ته‌مه‌ن و قۆناغه‌كانی ژیان ده‌گۆڕێت، پێویستی رۆژانه‌ی كچێكی پێگه‌یشتوو به‌ئاسن (15) میلیگرامه، نێرینه‌یه‌ك (10) ملیگرام، ژنێكی دووگیان (25) ملیگرام، به‌گشتی ژنان به‌هۆی له ده‌ستدانی بڕێك خوێن له سوڕی مانگانه‌دا له پیاوان زیاتر دووچاری كه‌مخوێنی و به‌وهۆیه‌وه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له‌جه‌سته‌دا ده‌بنه‌وه.
به‌و پێیه‌ی هیمۆگڵۆبینی خوێن رێژه‌ی (%60) تێكڕای ئاسنی جه‌سته‌ی له‌خۆ گرتووه، هه‌ركه‌مبوونه‌وه‌یه‌ك یان له ده‌ستدانی خوێن كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسن له جه‌سته‌دا:
هه‌ندێكجار پێدانی شیری ده‌ستكرد، به‌تایبه‌تی شیری مانگا، له‌بری شیری دایك به‌كۆرپه‌ڵه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له سوڕی مانگانه‌دا ژنان به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خوێنه‌وه رێژه‌ی ئاسن له جه‌سته‌یاندا داده‌به‌زێت، به‌پێی پسپۆڕان ژنێك له‌هه‌ر سوڕێكی مانگانه‌دا نزیكه‌ی (15) ملیگرام ئاسن له‌گه‌ڵ خوێندا له ده‌ست ده‌دات.
خواردنی شیر و به‌روبوومه‌كانی ده‌بنه‌هۆی لاوازی گلدانه‌وه‌ی ئاسن له خۆراكدا و كه‌مبوونه‌وه‌ی له جه‌سته‌دا، كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ڕیخۆڵه باریكه‌دا و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له قۆڵۆن و گه‌ده‌دا وه‌رده‌گیرێته‌وه، هه‌روه‌ها دووگیانی هۆكارێكه بۆ زیادبوونی پێداویستی ژنان به‌ئاسن و كه‌مبوونه‌وه‌ی له جه‌سته‌یاندا.