ڕۆژانه چه‌ندان شت به‌كار دێنیت و خۆراكی جیاواز ده‌خۆیت، بۆ هه‌ر شتێكیش كه ڕۆژانه به‌رده‌ستت ده‌كه‌وێت، پرسیار له خۆت ده‌كه‌ی ئایا بۆچی به‌م شێوه‌یه دروست كراوه، ئه‌م خه‌ته یان خاڵه ڕه‌شه‌ی بۆچی لێره‌دا بۆ دروست كراوه؟
ماڵپه‌ڕی "
ده‌خله‌ك" به‌م شێوه‌یه، وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه كه ڕۆژانه له مێشكمان دروست ده‌بن:
_ ئه‌و بۆشایییه‌ی له نێوان كێكی دۆنات هه‌یه:
مێژووی ئه‌م كێكه بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه هیچ قاڵبێكیان بۆ دروستكردنی كێك نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ زیاتر ڕازاندنه‌وه له ناوه‌ندی كێكه‌كه‌یه ئه‌و بۆشایییه‌یان دروست كردووه، تا ئێسته بووه‌ته نهێنی تایبه‌ت به‌و كێكه.
_ خه‌ت و خاڵی ڕه‌شی جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل:
ئه‌مانه بۆ جوانی دروست نه‌كراون و گرنگی زۆریان هه‌یه، ئه‌م ماده‌یه‌ی هێله‌كانی لێ دروست كراوه پێی ده‌گوترێت "یوریتاین" یارمه‌تیده‌ره له پاراستنی جامه‌كه له شكان، توانه‌وه و تیشكی سه‌روو بنه‌وشه‌یی خۆر، بازنه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بینایی چاو چالاك بكات و به ئاسانی نێوانی هێله‌كان ببینرێت.
_ خه‌ته سووره‌كانی له لا ته‌نیشتی تێنووسدا هه‌ن:
ئه‌م بۆشایییانه‌ی نێوان هێل و سه‌ره‌تای لاپه‌ڕه‌كان، بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراون مامۆستا تێبینی خۆی بۆ قوتابییه‌كانی لێ بنووسێت، كاتی خۆی له‌به‌ر هێرشی مشك بۆ سه‌ر فایل و كاغه‌زه‌كان دروست كراوه، تا وابزانن ته‌ڵه‌ی مشكه و لێی نزیك نه‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ناو تێنووسی هیچ كه‌سێك نه‌فه‌وتێت.
_ ئه‌و هێڵه سپییانه‌ی له شوێنی وه‌رگرتنی ئێرفۆن هه‌یه:
ئه‌م هێڵانه ته‌نیا بۆ جوانكاری نین، بۆ باشتر وه‌ستانی ئێرفۆنه‌كه‌یه به شوێنی مۆبایلكه‌وه، هه‌روه‌ها وا ده‌كات له كاتی به‌كارهێنانی ئێرفۆندا، ده‌نگی ده‌ره‌وه نه‌مێنێت و ته‌نیا له‌وێوه گوێت له شته‌كان بێت.