كوردستان دوای به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر و دژایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم، هه‌ڵوێستی توندی به‌رامبه‌ر به زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسری ده‌ربڕی و هه‌ڵوێستی ڕوونیش هه‌یه له‌سه‌ر داخستنی په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر له كوردستان. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به هه‌ڵوێستی خۆیاندا نه‌چنه‌وه، ئه‌وا چیتر ئه‌زهه‌ر لای خه‌ڵكی كوردستان شه‌ریف نابێ و له هیچ حاڵه‌تێك پشتیان پێ نابه‌ستین، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردوون و ئه‌وان نیمچه په‌شیمانییه‌كیان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه پێوه دیاره و به شه‌رمه‌وه قسه ده‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن و ڕاستی بكه‌نه‌وه.
به‌یاننامه‌ی ئه‌زهه‌ر و وه‌ڵامی كوردستان
ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و به توندی دژایه‌تی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان دووپات كرده‌وه و ڕیفراندۆمی كوردستانی به ده‌ستی داگیركه‌ران بۆ دابه‌شكردنی ئومه‌تی ئیسلامی ناو برد. دواتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان و یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان به توندی وه‌ڵامی ئه‌زهه‌ریان دایه‌وه و به‌یاننامه‌كه‌یان به پڕ سته‌م و ناحه‌قییه و ئاماژه به‌وه كرا، كه بۆچی حه‌ڵاڵه عه‌ره‌ب 20 ده‌وڵه‌تی هه‌بێ، به‌ڵام حه‌رامه ئێمه‌ی كورد كه 40 ملیۆن كه‌سین ده‌وڵه‌تمان هه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر ئاڵای ئیسرائیلیش كه له‌لایه‌ن گه‌نجانی خوێنگه‌رمه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه تاوان بێ، بۆچی له قاهیر و پایته‌ختی وڵاتی تری عه‌ره‌ب ده‌یان ساڵه هه‌ڵكراوه و هیچ هه‌ڵوێستتان نییه؟. دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر، به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیران له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵوێستی توندیان دژ به ئه‌زهه‌ر وه‌رگرت و داوای داخستنی په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر له كوردستان ده‌كه‌ن و پێشنیاز ده‌كه‌ن په‌یمانگه‌كه بۆ ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی شیعه بگوازرێته‌وه، مادام خه‌می یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌خۆن.
ئه‌زهه‌ر چیتر لای كوردستان شه‌ریف نییه
له‌سه‌ر به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن بۆ ئه‌و داوایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر له كوردستان دابخرێ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م، به‌ڵام پێویست ناكات په‌یمانگه‌كه دابخرێ، به‌ڵكو پێویسته ناوی بۆ مه‌وله‌وی یان مه‌ولانا خالید یان ناوێكی تر بگۆڕێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌زهه‌ر سێ په‌یمانگه‌ی له ده‌ره‌وه هه‌یه كه له مالیزیا و غه‌زه و كوردستانن، بۆیه پێویست بوو زۆر جێی بایه‌خ بێ لای، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش چه‌ند زانایه‌كی ئه‌زهه‌رمان داوه‌تی كوردستان كرد و میوانداریمان كردن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان وای كردووه منیش هه‌مان هه‌ڵوێستم هه‌یه كه هیچ پێویست نییه ناوی ئه‌زهه‌ر لێره هه‌بێ، بۆیه پێویسته ناوی په‌یمانگه‌كه بگۆڕێ، چونكه له لای من چیتر ئه‌زهه‌ر شه‌ریف نییه و دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و كۆتای پێوه‌ندییه‌كانی ئێمه و ئه‌زهه‌ر ده‌ركه‌وتووه. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵوێستی خۆیاندا نه‌چنه‌وه كه زۆر دوژمنكارانه بوو، ئه‌وا به یه‌كجاری پێوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌زهه‌ر كۆتای دێت، چونكه پرسی سه‌ربه‌خۆیی سیاسییه نه‌ك ئاینی تا ئه‌وان هه‌ڵوێست ده‌رببڕن و كه قسه‌شیان كرد، ده‌بوو به بێلایه‌نی و هاوسه‌نگی قسه بكه‌ن، بۆیه من له‌و بڕوایه‌دا نیم له‌مه‌ودوا پشت به ئه‌زهه‌ر ببه‌ستین له هیچ حاڵه‌تێكدا.
په‌شیمان بوونه‌ته‌وه
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان بۆ ئه‌و ده‌نگ و هه‌ڵوێستانه‌ی داوای داخستنی په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایان ده‌ڵێ، له‌وكاته‌ی په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ر كرایه‌وه، پێوه‌ندی ئێمه و ئه‌زهه‌ر زۆر باش و به‌هێز بوو، چه‌ندان خولیان بۆ ئێمه له ئه‌زهه‌ر كرده‌وه و ڕێزی زۆریان له ئێمه‌ی كورد ده‌گرت، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌كه‌ش بۆ كوردستان گرنگ بوو، ئه‌مه خۆی داننانه به بوونی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌یش یه‌كێتیی زانایان و لیژنه‌ی فتوا وه‌ڵامێكی تێروته‌سه‌لمان داوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه پێداچوونه‌وه به هه‌ڵوێستی خۆیان بكه‌ن.
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی گوتی، ئێمه دوای به‌یاننامه‌كه‌یش قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كردووه و ئه‌وانیش نیمچه په‌شیمانییه‌كیان پێوه دیاره له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه ده‌ریان كردووه، كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد به شه‌رمه‌وه وه‌ڵامیان ده‌داینه‌وه، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌شیمان ببنه‌وه و بگه‌ن به‌و باوه‌ڕی كه فتوا و به‌یاننامه‌كه‌یان له جێی خۆیدا نییه و ڕاستی بكه‌نه‌وه.
زانكۆی ئه‌زهه‌ر به گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ئاینی ئیسلامی له دنیا داده‌نرێ و سێیه‌م زانكۆیشه له دنیا، له ساڵی 970ی زاینی له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌لیفه مه‌عز دینوڵای فاتمی دووه‌م خه‌لیفه‌ی فاتمییه‌كان دامه‌زراوه و سه‌ره‌تا ناوی زانكۆی قاهیره بووه، دواتر ناوی بۆ زانكۆی ئه‌زهه‌ر گۆڕاوه و 62 كۆلێژی هه‌یه و سێ په‌یمانگه‌شی له ده‌ره‌وه كردووه‌ته‌وه و یه‌كێكه له زانكۆ حكوومییه‌كانی وڵاتی میسر.