كاتێك بێتاقه‌تی یان خه‌مێكت هه‌یه، كه‌سێكی ئازیزت لێت نزیك ده‌بێته‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت له شوێنێكی پارێزراویت، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و باشتربوون ده‌چیت، باڵام كاتێك گرنگی پێدانه‌كه‌ی بۆت ده‌گاته باوه‌شكردن، ڕاسته‌وخۆ بێتاقه‌تیت نامێنێت و ئه‌و به‌رگه خه‌مبارییه فڕێ ده‌ده‌یت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه‌ش، ماڵپه‌ڕی "
ئه‌نا زه‌هره" سووده‌كانی باوه‌شكردنی به كه‌سێكی خۆشه‌ویستتدا به‌م شێوه‌یه بڵاو كرده‌وه:
_ ئارامیت پێ ده‌به‌خشێت: كاتێك باوه‌ش به كه‌سێكدا ده‌كه‌یت، دڵت ئارام ده‌بێت، ده‌بێته هۆی لابردنی هه‌موو خه‌مه‌كانت و له دوودڵی ڕزگارت ده‌كات، هه‌روه‌ها وات لێ ده‌كات كه‌متر هۆڕمۆنی "كۆرتیزۆل" ده‌ربده‌یت كه به‌رپرسه له تووشبوونی مرۆڤ به دوودڵی.
_ ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه: باوه‌شكردن له توانایدایه ئازاری زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته نه‌هێڵێت، به‌ره‌و باشبوونیان ببات.
_ دڵ ده‌پارێزێت: یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی باوه‌ش پێداكردن، بریتییه له‌وه‌ی ده‌توانێت به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی په‌ستانی خوێن بۆ دڵ كه‌م بكاته‌وه، شێوازی لێدانی ترپه‌ی دڵ ڕێك بخات.
_ به‌رگری: له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كاندا هاتووه، ده‌توانرێت به باوه‌شكردن به‌رگی جه‌سته دژ به هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك به‌هێز بكرێت.
_ پێوه‌ندی سۆزداری: كاتێك دوو هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویست باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن، پێوه‌ندی سۆزداری له نێوانیان زیاتر پته‌و ده‌بێت، خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌كتر زیاد ده‌كات.
_ دڵخۆشی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه: هه‌ر كاتێك بێتاقه‌ت بوویت، یه‌كسه‌ر باوه‌ش به یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت یان هاوڕێ نزیكه‌كانتدا بكه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت چه‌نده كاریگه‌ره له‌سه‌ر دڵخۆشبوونت.