كۆمه‌ڵێك پاككه‌ره‌وه و سابوون كه هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر كه به دۆستی پێست و قژ داده‌نرێن، یه‌كێك له‌وانه‌ش سابوونی ره‌قییه.
سابوونی ره‌قی كه پێكهاته‌كه‌ی زۆربه‌ی سروشتییه و گه‌لێك سوودی بۆ پێست و قژ ده‌بێت و پسپۆڕانی ته‌ندروستی و جوانكاری، دووپات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه قژ له كرێش ده‌پارێزێت و پێست به دره‌وشاوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه.
گرنگترین سووده‌كانیشی كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستنیشان كراوه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
سابوونی ڕه‌قی خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه و گه‌نجتری ده‌كاته‌وه و كاری چرچبوونی پێست دوا ده‌خات، هه‌روه‌ها تاڵه قژه‌كان به‌هێز ده‌كات و خانه‌كانی ده‌بووژێنێته‌وه و رێگری له قژ هه‌ڵوه‌رین ده‌كات.
پێستی جه‌سته له بۆنی ناخۆش رزگار ده‌كات و خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش عاره‌قكردنه‌وه و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له پێسته‌وه ئاسان ده‌بێت، پێست تووشی هه‌ستیار ناكات و ئه‌و ناوچانه‌ی پێست تووشی ڕه‌شبوون ده‌بنه‌وه له‌م گرفته رزگار ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ری زیپكه به‌سووده و رێگری له دروستبوونی زیبكه ده‌گرێت، بۆ كرێشی قژ به‌سووده و چاره‌سه‌ری ده‌كات، ناهێڵێت قژ تووشی سپیبوون و پیربوون ببێت.